کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
پێدانی مۆڵەتی وەرشەیە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێڕ بە پیشەوەرانی وەرشەی سەربەخۆ و وەرشەی پێشکەوتوو.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی
هەولێر /شەقامی نەورۆز _ تەنیشت زانکۆی ئەربیل
ئیمەیڵ:- office@ksqca.org
00964662531857 - 00964662591171
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی هەولێر
هەولێر/ شەقامی شۆرش/ تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرین (منداڵان)
ئیمەیڵ:- gold.quality@yahoo.com
009647503093109
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی سلێمانی
سلێمانی/قرگە/شەقامی شێخ سەلام/ بەرامبەر ب.گشتی تەندروستی سلێمانی
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
3350314(053)
مەرجەکان
خزمەتخواز عێڕاقی بێت.
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
خاوەنی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ، ئەگەر شوێنەکارەکەی گونجاو بێت دەتوانێت داوای دەر‌هێنانی مۆڵەتی وەرشە بکات.
ئەگەر پیشەوەر تەنیا مۆڵەتی وەرشەی هەبێت نابێت کڕین و فرۆشتن بە خشڵ بکات بۆ هاوڵاتی.
خاوەن مۆڵەتی وەرشە دەتوانێت داوای مۆڵەتی دروستکردنی لیرەی چاپ بکات.
فەرمانبەرى حکومەت نەبێت.
پێویستە پیشەوەر شوێنکاری بازرگانی هەبێت.
پێویستە نووسراوی پشتگیری سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت.
پێویستە خزمەتخواز ئەستۆپاکیی باجی دەرامەتی هەبێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی قەرزدار نییە و باجی بە حکومەت داوە.
پێویستە خزمەتخواز بەڵێنامە پڕ بکاتەوە، کە پابەندە بە سەرجەم ڕێنماییەکانی خشڵ.
پێویستە خزمەتخواز ڕەزامەندیی ئاسایشی هەبێت.
پێویستە خاوەن مۆڵەت خۆی لە شوێنی کارەکەی کار بکات، تەنیا لە کاتی نەخۆشی و سەفەرکردن نەبێت.
لە کاتی داواکردنی مۆڵەت خۆی یان بریکاری یاسایی ئامادەبێت، بەڵام پێویستە لە تاقیکردنەوەی پیشەگەر، خۆی ئامادە بێت.
خاوەن مۆڵەت نابێت مۆڵەتەکەی بەکرێ بداتەوە.
مۆڵەتەکە لەگەڵ ڕۆژمێری ساڵانە بەسەر دەچێت پێویستە لە ماوەی ٢/١ تاکو ٣١/٥ مۆڵەتەکە نوێبکرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لە (ناو و ڕەگەزی خزمەتخواز کە عێراقییە).
چوار (٤) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
نووسراوی ئەستۆپاکیی باجی دەرامەت.
گرێبەستی شوێنی کارەکەی، وێنەی تۆماری موڵک یاخود گرێبەستی شوێنی کار.
نووسراوی ڕەزامەندیی ئاسایش.
نووسراوی سەندیکاى زێڕنگران.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ١١/٣٨١٦) لە ٢٦/٣/٢٠١٤:
- بڕی (١٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار لە بەرامبەر دەر‌هێنانی مۆڵەتی وەرشە.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ کرێی تاقیکردنەوەی پیشەوەر.
- بڕی (٢٣,٠٠٠) بیست و سێ هەزار دینار بۆ کرێی پشکنینی مەیدانی.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنچ هەزار دینار بۆ کێشکردنی تەرازوو.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنچ هەزار دینار بۆ فۆڕم.
- بڕی (٦,٠٠٠) شەش هەزار دینار بۆ کڕینی دوو (٢) پوول.


ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز (پیشەوەر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی کۆنتڕۆڵی جۆری دەکات، بەپێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری، ئەگەر وێنەی تۆماری موڵک یان گرێبەستی دوکان و پشتگیری سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت ڕاستەوخۆ کاتی پشکنینی مەیدانی دیاریدەکرێت.
دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامی لیژنەی پشکنینی مەیدانی دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکاتەوە، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش (هۆبەی ئابووری) ب پێی شوێنی جوگرافی.
دوای گەڕاندنەوەی نووسراوەکانی ڕەزامەندی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە، خزمەتخواز (پیشەوەر) لە ڕۆژی تاقیکردنەوەی پیشەگەری زێڕنگری ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ئامادەبوون بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پیشەگەری زێڕنگری، بە شێوەی تیۆری و کرداری (عملی و نظری).
دوای دەرچوونی پیشەگەر لە تاقیکردنەوەی پیشەکەی دەنێردرێتە ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دەرهێنانی مۆڵەتەکەی.
دواتر وێنەیەک لە پسوولەی ڕسومات دەگەڕێنێتەوە بۆ ژووری مۆڵەتی خشڵ، بە مەبەستی ئامادەکردنی مۆڵەت و واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەت.
دواتر سەردانی بەڕێوەبەری فەرمانگە دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مۆڵەت.
دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دۆسییەکەی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-12
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان