پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراوی، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای (مەی فرۆشتن)، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک / نزیک مزگه‌وتی جەودەت ئەسعەدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکان
خاوه‌نی مۆڵەتی گەشتیاری ئەگەر بیانى بێت پێویستە وێنه‌یه‌ک له‌ مانه‌وه ‌(الإقامة) بهێنێت.
بوونی پسوولەکانی پارەی دراو (ڕسومات)ی ساڵانە لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە ڕێپێدانی بەرگریی شارستانی هەبێت بۆ بەکارهێنانی بنکەی گەشتیاری و پێشوازی میوان.
بوونی بەڵگە بە پێدانی زانیاری تەواو لەسەر ژمارەی مێوانەکان و ڕەگەزنامەکانیان بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە مانەوە (الإقامة‌)، ئەگەر خاوەن بنکە گەشتیارییەکە بیانی بوو.
پسوولەکانی پارەی دراو (ڕسومات) لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
مۆڵەتی کارکردنی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
ڕاپۆرتەکانی لیژنەی پشکنین لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ پازدە (١٥) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە بەرواری ٥/١٢/٢٠١٧ ڕسومات وەردەگیرێت لە خاوەنی بنکەی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمی داوکاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی کارکردنی گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکرد دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەى داواکارییه‌که‌.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی ناردنی داواکارییه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنین و بەشی ئامار.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنینی گەشتیاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوسەرنجیان دەربارەی پابەندبوونی بنکەکە بە ڕێنمایی گەشتوگوزار و مەرجەکانی پۆلێن، لە ڕێی بەرچاوخستنی ڕاپۆرتەکانی لیژنەی پشکنینەوە.
سەردانی بەشی ئامار دەکات، بە مەبەستی پشتگیری سەلماندنی پابەندیی بنکەکە لە ناردنی ئامارەکان بەشێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان و دڵنیابوون له‌ بوونی هه‌موو بەڵگەنامەکانی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت، هەروەها پێدانی ڕاوسه‌رنج دەر‌باره‌ی نوێکردنەوەی، یان نوێ نەکردنەوەی، مۆڵه‌تی گەشتیاری.
ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕیاری کۆتایی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕسوماتی ساڵانە له‌ خاوه‌ن بنکەی گەشتیاری.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی مۆرکردنى مۆڵه‌ت، ڕیزبه‌ندکردن، تۆمارکردنى له‌ داتابەیس، داخستنى دۆسیه‌ و ‌پێدانى مۆڵه‌ته‌که‌ (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به‌ خاوه‌نی بنکەی گەشتیاری، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له‌ مۆڵه‌ته‌که‌ له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان و ناردنی وێنەیەک لە فۆڕمی بڕیاری کۆتایی بۆ دیوانی دەستە بۆ زانین.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-12
دوا دەستکاری
16-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان