کەشفی سەرەتایی بۆ دروستکردنی وێستگەکانی سوتەمەنی

پێناسە
پێدانی ڕێنمایی تایبەت بە خاوەن وێستگە لە سەرەتای دروستکردنیدا بۆ کەشفی زەوی تەرخانکراو لە لایەن لیژنەکانەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان) 5 خزمەت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕێگای فلکەی باز / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504401346
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی کازیوە
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
0533510205
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى (١٠٠)مەتری
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07504570485
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ
زاخۆ / بێدار / نزیک نەخۆشخانەی بێداری
ئیمەیڵ: naftzakho@gmail.com
07517716530
مەرجەکان
هێنانی نووسراوی یەکەی کارگێڕی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان.
هێنانی پشتگیری سێزدە فەرمانگە وەک (وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانان، بەڕێوەبەرایەتی ژینگە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسەوار، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، قائیمقامیەت، پارێزگ).
نەخشەی وێستگەکەی پێبێت.
تێبینی: پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە لە گەرمیان پەیڕەو ناکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەی ڕێگەپێدانی پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت، کە ئەم وێستگەیە ڕێگا پێدراوە لەگەڵ هێنانی نەخشە.
هێنانی پشتگیری ئەو سێزدە (١٣) فەرمانگەی، کە پارێزگا پابەندی کردووین.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
پارێزگای هەولێر لە ئێستادا بێبەرامبەرە.
پارێزگای دهۆک: بڕی (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ کەشفی سەرەتایی. بەپێی ڕسوماتی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارایی ژمارە (٨٤٥٧) لە بەرواری ١١/٥/٢٠٠٨.
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان: بڕى (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دينار بۆ کەشفی سەرەتایی. بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ژمارە (٨٧٤٧) لە بەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ بڕگەی (٢).
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان دەکات.
هێنانی نووسراو بۆ لای بەڕێوەبەر، بە مەبەستی هامشکردن، دواتر دەدرێتە هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسوولە.
دواتر کاتی سەردانیکردن دەستنیشان دەکرێت، سەردانی وێستگەکە دەکرێت، بە مەبەستی کەشفکردن.
دوای ئەنجامدانی کەشف ڕاپۆرت بەرزدەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەر.
لە کۆتاییدا ئەنجامەکەی دوای یەک (١) تا دوو (٢) ڕۆژ لە فەرمانگە وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-09
دوا دەستکاری
15-07-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان