پێناسە
بریتییە لە تۆمارکردنی کۆمپانیای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری، بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
ئەو خزمەتە دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
دەستبەسەرداگرتن و تۆمارکردنی ناوی بازرگانی بۆ کۆمپانیا.
سەرمایەی کۆمپانیا لە (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، هێنانی پشتگیری لە بانکێکی حکومی یان تایبەتی ڕێگەپێدراو.
پێویستە کۆمپانیا بارەگای هەبێت و ناونیشانەکەی دیاربێت.
خاوەنی کۆمپانیا لە ڕووی یاساییەوە مافی هەبێت (متمتعا بالاهلية القانونية) و فەرمانبەری کەرتی گشتی نەبێت.
پێویستە بەڕێوەبەری ڕێپێدراو سەردانی بانکی حکومی دیاریکراو بکات بۆ دروستکردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا واژۆ بکرێت لە لایەن خاوەنەکان ئەو پارێزەرەی گرێبەستەکەی ڕێکخستووە، کە لە ڕێگەی سیستەمی تۆماری ئەلیکترۆنی بە دەستی دەگات.
ئەگەر خاوەن کۆمپانیا عێراقی بێت (کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری، ژمارەی کەسی بێهاوتا).
ئەگەر بەڕێوەبەری ڕێپێدراو عێراقی بێت (کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری و ژمارەی کەسی بێهاوتا).
ئەگەر خاوەن کۆمپانیا بیانی بێت: بریکارنامەی دەرەوەی هەرێم و کۆپی پاسپۆرت.
ئەگەر بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا بیانی بێت، (پاسپۆرت و ژمارەی کەسی بێهاوتا).
پشتگیری (نووسراو)ی دانانی سەرمایەی کۆمپانیا لە یەکێک لە بانکە حکومی یان تایبەتی کە تۆمارکراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکانەوە.
داواکاری دانانی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
ئەگەر بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێت، ئەوا پاش دامەزراندنی کۆمپانیا کارتی نشینگەی بەڕێوەبەر پێویستە.
ماوەی پێویست
وەڵامی ئیمەیڵ و بڕوانامەی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێری کارکردن، بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکان یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ژمارە (١١٩) لە ٢٠/١١/٢٠١٧:
بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا:
- بۆ هەر ملیۆنێک دینار لە سەرمایەی کۆمپانیا بڕی (٤,٥٠٠) چوار هەزار و پێنج سەد دینار وەردەگیرێت وەک ڕسوماتی سەرمایە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پینج هەزار دینار کرێى پشکنین.
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار ڕەسمی تۆمارکردنی کۆمپانيا.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێی بڵاوکردنەوە.
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
بۆ دانانی بەڕێوەبەری ڕێ پێدراوی کۆمپانیا:
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێی دانانى بەڕێوەبەرى ڕێپێدراو.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێى بڵاوکردنەوە.
بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا:
- بۆ هەر ملیۆنێک دینار لە سەرمایەی کۆمپانیا بڕی (٤,٥٠٠) چوار هەزار و پێنج سەد دینار وەردەگیرێت وەک ڕسوماتی سەرمایە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پینج هەزار دینار کرێى پشکنین.
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار ڕەسمی تۆمارکردنی کۆمپانيا.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێی بڵاوکردنەوە.
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
بۆ دانانی بەڕێوەبەری ڕێ پێدراوی کۆمپانیا:
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێی دانانى بەڕێوەبەرى ڕێپێدراو.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێى بڵاوکردنەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە (پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان) گشت زانیارییەکان تۆمار دەکەیت و چاوەڕێ دەکەیت تا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا بە دەست دەگات، پاشان ئەم گریبەستە دەبەیتە بانکی ڕێگەپێدراو بۆ دانانی سەرمایە و هێنانی نووسراوی پشتگیری، پاشان سەردانی فەرمانگە دەکەیت، بە مەبەستی بردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بۆ پشتڕاستکردنەوە.
لە فەرمانگە گشت بەڵگەنامەکان کە لە سیستەم دانراوە بەراورد دەکرێت لەگەڵ وێنە ڕەسەنەکان، پاشان ڕسوماتت لێوەردەگیرێت و وێنەیەکی ڕەسەن لە بڕوانامەی تۆمارکردنی کۆمپانیا وەردەگریت.
پاش وەرگرتنەوەی بڕوانامەی کۆمپانیا و دانانی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو، خزمەتخواز دەبێت نووسراوی دامەزراندنی پارێزەر و ژمێریار، لەگەڵ نووسراوی تۆمارکردنی کۆمپانیا لای باج و دەستەبەرکردنی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک یاخود زاخۆ بکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-01
دوا دەستکاری
26-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان