ئەو باجەیە، کە وەردەگیرێت لە خاوەن موڵک لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵاخانە یان دوکان، بە ڕێژەی (١٠%) لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە.
زەوی و خانوبەرە
كهشف و خوێندنهوەی پێوهر، لهسهر داواكاری هاوبهش بۆ زانینی گوژمهی پسولهی كارهبا.
هەموو خاوەن پیشە و چالاکییەکی بازرگانی و هەر سەرچاوەیەکی داهات، کە قازانجی ساڵانەی هەبێت باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن پیشە و کاری بازرگانی ساڵانە باجی خۆیان بدەن لە پوختەی ئەو قازانجەی بە دەستی دەهێنن.
بریتییە لە مۆڵەتی دروستکردنی خانوو، کە بەشێکە له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن.
بەڵگەنامەیەکە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و تێبینەرایەتییەکان دەردەچێت بە گوێرەی تۆماری هەمیشەیی، دوای ئەوەی تۆمارکردنەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت، دواتر دەدرێت بە خاوەن موڵک، کە هاوچەشنە لەگەڵ تۆمارە هەمیشەییەکەی.
هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک لە کاتی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک، پێویستە بە بەهای تێچووی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامی دەدات دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکات، ئەمەش بە شێوەی دانانی پارەی کاش یاخود بارمتەکردنی (ڕەهنکردنی) موڵکە گوستراوە و نەگواستراوەکان (ئاسانکاری) دەبێت.
بریتییە لە تۆمارکردنی گرێبەستی فرۆشتنی موڵکێک لەگەڵ کڕیارێکى (بیانی)، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان.
ئەو باجەیە، کە لە کاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتیی موڵک لە لایەنی فرۆشیارەوە وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی موڵکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
سوودوەرگرتن لە وزەی کارەبا بۆ هاوبەشان (ماڵان- بازرگانی- كشتوكاڵی- پیشهسازی).
گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن موڵک و کرێچی یان خاوەن موڵک و لایەنێکی حکومی ئەنجامدەدرێت و پەسەند دەکرێت، بە ێی ئەو خەمڵاندنەی، کە لیژنەی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات بۆ دیاریکردنی باجی سەر موڵکەکە.