بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەکنیکی

وەرگرتنی ڕێژەی پەستانەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە نوسراوی داواکاری دوای ئاودان و پەستانەوەی شوێنەکان (رش بالماو والحدل).
بەر لە درووستکردنی باڵەخانەکان پێویستە لە توانای خاکەکە دڵنیا ببینەوە کە توانای هەڵگرتنی بارستەی باڵەخانەکەی هەیە لە ڕێگای دۆزینەوەی تونای خاکەکە (Bearing Capacity).
بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی ڕێگاکان.
لە کاتی دەرنەچوون یا هەبوونی گومان لە پشکنینەکانی شەشپالووی کۆنکریتی یاخود ئەگەر بێت و کۆنکریتێک پشکنینە پێویستەکانی شەشپالووی کۆنکریتی بۆ ئەنجام نەدرابێت ئەوا وەرگرتنی کۆڕی کۆنکریتی وە ئەنجامدانی پشکنینە پێویستەکان لەسەری، بە باشترین هەڵبژاردە دادەنرێت بۆ زانینی هێزی بەرگری پاڵەپەستۆی کۆنکریت هەروەها ڕێژەی چڕی لەگەڵ ئەوەش دەتوانرێت بۆ زانینی ئەستووری چین یاخود شوێنە کۆنکریت کراوەکە سودی لێ وەربگیرێت. ئەوەش بە بەکار هێنانی ستانداردی گونجاو و متمانەپێکراوی نێودەوڵەتی وە ڕێکاری هەڵسەنگاندنی لۆکاڵی.