پشکنینی بۆیاغی (ئەمۆڵشن، ڕۆنی، ڕێگاوبان) بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی بۆیاغی بەکارهاتوو بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی کیمیایی بۆ بۆیاغەکان.
پشکنینی خاک (Soil Investigation) بەر لە درووستکردنی باڵەخانەکان پێویستە لە توانای خاکەکە دڵنیا ببینەوە کە توانای هەڵگرتنی بارستەی باڵەخانەکەی هەیە لە ڕێگای دۆزینەوەی تونای خاکەکە (Bearing Capacity).
پشکنینی بۆڕی کۆنکریتی شیشدار و بێ شیش بۆ دڵنیابوون لە هێز و بەرگری بۆڕییەکان کە بەکاردێن بۆ مەبەستی ئاوەڕۆ بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی، هێزی بەرگری بۆڕی، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو، تیرەی بۆڕییەکە، ئەستووری بۆڕیەکە، ڕووبەری شیش لە بۆڕییەکەدا.
پشکنینی گیراوەی ئەسفەلتی (الخلطة الاسفلتیة) وەرگرتنی نموونەی گیراوەی قیڕ لەو ڕێگایەی ڕۆژانە قیرتاو دەکرێت.
پشکنینی شەش پاڵۆی کۆنکریتی (المکعبات الکونکریتیە) بۆ تەمەنی (ماوەی) ٢٨ ڕۆژ دۆزینەوەی ڕێژەی هێزی بەرگری شەش پاڵۆکان کە ئاماژە بە هێزی بەرگری ئەم شوێنانە دەکەن کە لە نوسراوی داواکاری دا هاتووە.
پشکنینی تێکەڵە (خۆڵی سروشتی پێکهاتووە لە بەرد و خۆڵ) بە کاردێت بۆ ڕێگاوبان ژێر چینی ئەسفەلت وەرگرتنی نمونەی تێکەڵە لە دوای فەرشکردنی پرۆژەکان، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پلەکردن و ڕێژەی بەرگری و (Liquid limit and plastic index) بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامەکانی.
پشکنینی ڕێژەی پەستانەوەی خۆڵ وەرگرتنی ڕێژەی پەستانەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە نوسراوی داواکاری دوای ئاودان و پەستانەوەی شوێنەکان (رش بالماو والحدل).
پشکنینی قیڕی شل بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی ڕێگاکان.