پشکنینی قیڕی شل بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی ڕێگاکان.
پشکنینی پلەبەندی (غەربیلی) بۆ چەگل و قوم بریتییە لە ئەنجامدانی پلەبەندی بۆ کەرەستە ناوبراوەکان بەکار دێت تاوەکو ڕێژەی قەبارە جیاوازەکانی هاتوو لە ستانداردەکان لەناو بڕێکی دیاریکراو لەو کەرەستەیە (کە لە هەموو قەبارەکان پێک هاتووە) بزانرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە پێی ڕەوشە دیاریکراوەکان.
پشکنینی بارلێنان (load test) بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی سەقفی خانوو، پرد، ئاوەڕۆی سەندوقی و، ئەنجام دەدرێ ئەمەش لە کاتێک کە گومان هەبێت لە سەلامەتی دروستکراوەکە یاخود پشکنینەکانی شەش پالوو هەروەها کۆڕی تایبەت بە شوێنەکە دەرنەچووبن لە پشکنین، یاخود لەسەر داواکاری ئەندازیاری سەرپەرشتیار دەکرێت، یاخود هەرکاتێک نیشانەکانی شاز وەکو درزبردن یان چەمانەوەی لە ڕادەبەدەر لە شوێنی مەبەست بەدی بکرێت.
پشکنینی (خشت - كەرپوچ) مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە دۆزینەوەی هێزی بەرگری خشت بەرامبەر پاڵەپەستۆ هەروەها زانینی ڕێژەی هەڵمژینی ئاو لەگەڵ زانینی ڕێژەی دەرکەوتنی خوێیە لەسەر ڕووی خشتەکە.
پشکنینی بۆڕی کۆنکریتی شیشدار و بێ شیش بۆ دڵنیابوون لە هێز و بەرگری بۆڕییەکان کە بەکاردێن بۆ مەبەستی ئاوەڕۆ بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی، هێزی بەرگری بۆڕی، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو، تیرەی بۆڕییەکە، ئەستووری بۆڕیەکە، ڕووبەری شیش لە بۆڕییەکەدا.
پشکنینی کربستۆن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی هێزی بەرگری بەرامبەر شکان هەروەها ڕێژەی هەڵمژینی ئاوی کەرەسەتەی ناوبراو ئەنجام دەدرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە پێی ڕەوشە دیاریکراوەکان.
پشکنینی کیمیاوی و فیزیاوی گەچ لە ڕێگەی پشکنینە کیمیاوییەکان بۆ گەچ دەتوانین پێکهاتەکانی دەستنیشان بکەین و ڕێژەکانیان بەراورد بکەین لەگەڵ ڕێژە دیاریکراوەکانی ڕەوش وە پشکنینەکانی فیزیاوی سودیان لێ وەردەگیرێت بۆ زانینی هێزی بەرگری بەرامبەر پاڵەپەستۆ، شکان، زانینی ڕەقی گەچ و کۆمەڵێک فاکتەر و تایبەتمەندی تری گەچ کە لە ستانداردەکان داواکراون.
پشکنینی بۆیاغی (ئەمۆڵشن، ڕۆنی، ڕێگاوبان) بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی بۆیاغی بەکارهاتوو بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی کیمیایی بۆ بۆیاغەکان.
پشکنینی بۆڕی پۆلی ئەثیلینی ئاوی خواردنەوە لە تاقیگەکانی بیناسازی ناوەندی نۆ پشکنینی جیاواز بۆ بۆڕی پۆلی ئەتیلینی ئاوی خواردنەوە ئەنجام دەدرێن کە بریتین لە: Carbon Black in Olefin Plastics، Pigment or Carbon Black Dispersion، Melt Flow Rate (MFR) Of Plastics By Extrusion Plastometer، Dimensions of Plastic Pipes، Elongation At Break (Tensile) For Thermoplastics Pipes، Longitudinal Reversion for Thermoplastics Pipes، Determining the Density of Non-Cellu Plastics: Immersion Method، Oxidation Induction Time (OIT) of Plastics by Differential Scanning Calorimetry (DSC)، Resistance To Internal Pressure (Long Term Hydrostatic)؛ کە ئەنجامەکانینان بەراورد دەکرێن لەگەڵ رەوشی ئایزۆ و شیاو بوون یاخود شیاو نەبوونی نمونەکانمان بۆ دیار دەکەن وسەرجەم پشکنینەکان گرینگن پێویستە بە هەند وەربگیرێن.
پشکنینی بیهارتۆن زانینی هێزی بەرگری و دۆزینەوەی ڕێژەی هەڵمژینی ئاو دەتوانن دوو فاکتەری زۆر گرینگ بن بۆ هەڵسەنگاندنی کوالیتی نمونەکانی بیهارتۆن کە بە خۆشحاڵییەوە لە تاقیگەکانی بیناسازی ئەنجام دەدرێن دواتر ئەنجامەکان لەگەڵ ڕەوشی دیاریکراوی عێراقی بەراورد دەکرێن و بیهارتۆنەکان پۆلێن دەکرێن بۆ شوێنی بەکار هێنانی جیاواز بە پێی هێزی بەرگرییان.