پشکنینی بۆڕی پۆلی ئەثیلینی ئاوی خواردنەوە

پێناسە
لە تاقیگەکانی بیناسازی ناوەندی نۆ پشکنینی جیاواز بۆ بۆڕی پۆلی ئەتیلینی ئاوی خواردنەوە ئەنجام دەدرێن کە بریتین لە: Carbon Black in Olefin Plastics، Pigment or Carbon Black Dispersion، Melt Flow Rate (MFR) Of Plastics By Extrusion Plastometer، Dimensions of Plastic Pipes، Elongation At Break (Tensile) For Thermoplastics Pipes، Longitudinal Reversion for Thermoplastics Pipes، Determining the Density of Non-Cellu Plastics: Immersion Method، Oxidation Induction Time (OIT) of Plastics by Differential Scanning Calorimetry (DSC)، Resistance To Internal Pressure (Long Term Hydrostatic)؛ کە ئەنجامەکانینان بەراورد دەکرێن لەگەڵ رەوشی ئایزۆ و شیاو بوون یاخود شیاو نەبوونی نمونەکانمان بۆ دیار دەکەن وسەرجەم پشکنینەکان گرینگن پێویستە بە هەند وەربگیرێن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن / بەرێوەبەرایەتییەکانی تاقیگەی بیناسازی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەولێر
هەولێر / ڕێگای جووت سایدى عنکاوە / بەرامبەر شیرینى أبو عفیف
ئیمەیڵ:- info@erbilcl.com
nazar@erbilcl.com
0662444850(964+)
بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی دهۆک
دهۆک / تاخى ڕەزا / جادا گەنجینا دهۆک
ئیمەیڵ :- info@duhokcl.org
07504501824
بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی سلێمانى
سلێمانی / ناوچەی پیشەسازی یەک بەرامبەر دەروازە ستى و گەڕەکى ئاوبارە
ئیمەیل:- lab_sul@yahoo.com
info@sulicl.com
07705484151
بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی کۆیە
کۆیە / شەقامى عەونى تەنیشت فەرمانگەى دادنووسى کۆیە بەرامبەر قوتابخانەى کانى کچان
ئیمەیڵ:- koyaclaboratory@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی گەرمیان
گەرمیان / کەلار / چواریانى شیرە نەقیب
ئیمەیڵ:- nabardmageed@yahoo.com
07701361313 - 07719927596
مەرجەکان
لايەنى داواكاری پشكنين بەڵێن دەدات كە هەموو تێچووى پشكنينەكان لە ئەستۆ بگرێت بە پێی ڕێنماييەكانی تاقيگە.
تاقیگەکانی بيناسازى بەڵێن دەدەن بە ئەنجامدانى پشكنينە پێويستەكان بۆ ئەو نمونانەى كە لە لايەن داواكارەوە هاتووە.
تاقيگەکانی بيناسازى تا ئەو كاتە نمونەكان دەهێڵێتەوە كە بە پێويستى دەزانێت، لە كاتێكدا ئەگەر داواكاری پشكنين داوای گێڕانەوەى نمونەكانی بكات (بۆ ئەو کەرەستانەى کە زیان لێکەوتوو (تەلەف) نابن و وەکو خۆیان دەمێنن)، ئەوا دەبێت سەردانى تاقيگە بكات لەماوەى (١٠) دە ڕۆژ لە دەرچوونى ئەنجامى پشكنينەكان، بە پێچەوانەوە ئەو مافەى نامێنێت.
تاقيگەکان پابەندن بە گرتنەبەرى ڕێوشوێنی پێويست بۆ پاراستنى نمونەكان بە درێژايی ئەو كاتەى لە لایان دەمێنێتەوە.
لە كاتى تێكچوون يان شكانى نمونەكان پێش ئەنجامدانى پشكنينەكان، ئەوا لايەنى داواكاری پشكنين پابەندە بە دابينكردنی "نمونەى لەجياتى" هاوشێوەى نمونە بنەڕەتیيەكان. ئەگەر نەکرا ئەوە دابین بکرێت، ئەوا دەبێت "پشكنينی لەجياتى" ئەنجام بدرێت (ئەگەر كرا)، بە پێی تێچووى نوێ و ڕێكەوتنى هەردوولا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی نوسراوێک لەو شوێنەی کە داوای پشکنین دەکەن (پێویستە).
هاتنی ئەندازیاری سەرپەرشتیار یان نوێنەرەکەی بۆ هێنانی کەرەستەکان، بۆ دڵنیابوون لە نەگۆڕینی کەرەستە لە لایەن بەڵێندەر.
بڕی کەرستەی پێویست بۆ پشکنین (مواسەفات).
ماوەی پێویست
(١٣) سیانزە بۆ (١٧) حەڤدە ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی نوسراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ژمارە (٥٨٥٥) لە ٣٠/٩/٢٠١٥ پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە / داهات و خەرجییەکان ژمارە (٧٣٧٤) لە ٣١/٨/٢٠١٥:
(٧٦٠،٠٠٠) حەوت سەد و شەست هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی دەکات بە پێی سنوری جوگرافیاکەی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە و ئەو کەرستەیەی پشکنینی بۆ ئەنجام دەدات.
سەردانی ژووری وەرگرتنی نموونە، بە مەبەستی ڕادەستکردنی نمونەکە بە تاقیگە.
سەردانی ژووری هونەری، بە مەبەستی وەرگرتنى ڕەزامەندى بەڕێوەبەری هونەری لەسەر نوسراوی داواکراو بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی.
واژۆی وەرگرتنی نمونە بۆ وەرگرتنی نمونە وە ناردنی بۆ هۆبەی پەیوەندیدار.
واژۆی فەرمانبەری پشکنین و ڕاپۆرت بۆ دروستکردنی ڕاپۆرتی پشکنین بە ڕاستی و دروستی.
واژۆی بەرپرسی هۆبەی پەیوەندیدار بۆ دروستکردنی ڕاپۆرتی پشکنین بە ڕاستی و دروستی.
واژۆی نوسینگەی هونەری، بۆ وردبینکردنی ڕاپۆرت تاکو بەڕێوەبەر واژۆی لەسەر بکات.
واژۆی بەڕێوەبەری تاقیگە بۆ پەسندکردنی ئەنجامەکان.
وەرگرتنەوەی ڕاپۆرتی پشکنین لە بەشى ڕاپۆرتەکان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی نمونەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCH-18
دوا دەستکاری16-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.