حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت
دۆزينەوەى تواناى ڕاكێشان و كشانى ئەم مادەيەيە كە لە هەندێك لە پێکهاتە جياوازەكانى ستڕەكچەردا بەكاردێت بە مەبەستى پێدانى توانايەكى بەرز بە ستڕاكچەرەكە بەرامبەر بەو هێزانەى كە چاوەڕوان دەكرێت تووشى ببێت.
ئەم مادەيە بەكاردەهێنرێت لە دروست كردنى هاوکێشەى ئەسفەلتى بۆ پرۆژەکانى دروست کردنى ڕێگاوبانەکان.
هێزی بەرگری بەرامبەر پاڵەپەستۆ بە دوو شێوازی تەڕ هەروەها وشک، هێزی بەرگری بەرامبەر شکان بە هەمان دوو شێواز، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو هەروەها چڕی تایبەت، کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرینگن کە لە ڕێگەی پشکنینەکانی تاقیگەیی دەتوانین بە دەستیان بێنین بۆ نموونەکانی بەردی بیناو لە ڕێگەیان جۆری بەردەکە دەستنیشان بکەین هەروەها ڕێژە بەدەست هاتووەکان بەراود بکەین لەگەڵ ڕێژە ڕێگە پێدراوەکانی ستاندارد و شیاوبوون یاخود شیاونەبوونی نموونەکە دیاری بکەین.
Stone matrix Asphalt)) چینێکى ئەسفەلتە کە بە جۆرێک هاوکێشەى تێکەڵەکەى دیزاین دەکرێت کە بەرگەى قورسایى زۆرى هاتووچۆى ڕێگا بگرێت، کە پێکهاتووە لە ڕێژەێکى زۆرى چەگڵى درشت کە تێکەڵە لەگەڵ قیڕى شل و فیلەر و ئەلیاف، ئەم چینە بەوە دەناسرێت کە بەرگرى زۆرى هەیە بۆ لۆدى زۆر لەسەرى و هاتووچۆى قەڵاب بە بارەوە کە یارمەتى ڕێگاکە دەدات کە پارێزراو بێت لە دروست بوونى رەوەتان و داکەوتنى ڕێگاکە و وا دەکات تەمەنى ڕێگاکە درێژبێت لەوەى بۆى دیزاین کراوە، دیزاینى هاوکێشەى ئەم جۆرە تێکەڵەیە (SAM) بە پێى ( Super pave gratory) دەبێت بە پشت بەستن بە تێکەڵەکە و هەبوونى بۆشایى هەوایى VA و بۆشایى نێوان چەگڵەکان VMA وە ڕێژەى بەرکەوتەى بەردەکان لە نێوان خۆیاندا (Presence of stone-on-stone content)