پشکنینی گیراوەی ئەسفەلتی (الخلطة الاسفلتیة) |
وەرگرتنی نموونەی گیراوەی قیڕ لەو ڕێگایەی ڕۆژانە قیرتاو دەکرێت. |
پشکنینی بلۆک بە هەموو جۆرەکانی |
بۆ زانینی پاڵەپەستۆ (هێزی بەرگری) و هەڵمژینی ئاو بە گوێرەی خەسڵەتی داواکراو. |
پشکنینی شەش پاڵۆی کۆنکریتی (المکعبات الکونکریتیە) بۆ تەمەنی (ماوەی) ٢٨ ڕۆژ |
دۆزینەوەی ڕێژەی هێزی بەرگری شەش پاڵۆکان کە ئاماژە بە هێزی بەرگری ئەم شوێنانە دەکەن کە لە نوسراوی داواکاری دا هاتووە. |
پشکنینی ڕێژەی پەستانەوەی خۆڵ |
وەرگرتنی ڕێژەی پەستانەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە نوسراوی داواکاری دوای ئاودان و پەستانەوەی شوێنەکان (رش بالماو والحدل). |
پشکنینی تێکەڵە (خۆڵی سروشتی پێکهاتووە لە بەرد و خۆڵ) بە کاردێت بۆ ڕێگاوبان ژێر چینی ئەسفەلت |
وەرگرتنی نمونەی تێکەڵە لە دوای فەرشکردنی پرۆژەکان، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پلەکردن و ڕێژەی بەرگری و (Liquid limit and plastic index ) بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامەکانی. |
پشکنینی قیری شل |
بریتییە لە وەرگرتنی قیری شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیر پێش بەکارهێنانی لە قیرتاوکردنی ڕێگاکان. |
پشکنینی هەموو جۆرەکانی چیمەنتۆ |
پشکنینی فیزیاوی و کیمیاوی بۆ دەکرێت تا کوالیتی ئەو چیمەنتۆیە بزاندرێت، بۆ دڵنیابوون لە شیاویی چیمەنتۆکە بۆ بەکارهێنان. |
پشکنینی شیشی بیناسازی |
بۆ زانینی هێزی پچڕان و چەمانەوە بە گوێرەی خەسڵەتی داواکراو. |