وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە دۆزینەوەی هێزی بەرگری خشت بەرامبەر پاڵەپەستۆ هەروەها زانینی ڕێژەی هەڵمژینی ئاو لەگەڵ زانینی ڕێژەی دەرکەوتنی خوێیە لەسەر ڕووی خشتەکە.
زانینی هێزی بەرگری و دۆزینەوەی ڕێژەی هەڵمژینی ئاو دەتوانن دوو فاکتەری زۆر گرینگ بن بۆ هەڵسەنگاندنی کوالیتی نمونەکانی بیهارتۆن کە بە خۆشحاڵییەوە لە تاقیگەکانی بیناسازی ئەنجام دەدرێن دواتر ئەنجامەکان لەگەڵ ڕەوشی دیاریکراوی عێراقی بەراورد دەکرێن و بیهارتۆنەکان پۆلێن دەکرێن بۆ شوێنی بەکار هێنانی جیاواز بە پێی هێزی بەرگرییان.
قیری شلی مۆدیفاید کراو بە پۆلیمەر وەکو تەکنەلۆجیایەکی پێشکەوتوو ئەژمار دەکرێت لە بواری ئەسفەلت و ڕێگاوبان، کە لە ڕێگەی چەندین ئامێری گرانبەها و پێشکەوتوو کۆمەڵێک پشکنینی دیاری کراو و تایبەتی لەسەر ئەنجام دەدرێت (وەکوViscosity (Rotational) ، Dynamic Shear Rheometer (DSR) For original bitumen , after (RTFO) and after (PAV)، Bending Beam Rheometer (BBR)، Effect of Heat and Air on a Moving Film of Asphalt Rolling Thin-Film Oven Test، Elastic Recovery of Asphalt Materials By Ductilometer)، وە دەرئەنجامەکان بەراورد دەکرێن بە ڕێژەکانی هاتوو لە ڕەوشە بەرکارەکان.
هێزی بەرگری بەرامبەر پاڵەپەستۆ بە دوو شێوازی تەڕ هەروەها وشک، هێزی بەرگری بەرامبەر شکان بە هەمان دوو شێواز، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو هەروەها چڕی تایبەت، کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرینگن کە لە ڕێگەی پشکنینەکانی تاقیگەیی دەتوانین بە دەستیان بێنین بۆ نموونەکانی بەردی بیناو لە ڕێگەیان جۆری بەردەکە دەستنیشان بکەین هەروەها ڕێژە بەدەست هاتووەکان بەراود بکەین لەگەڵ ڕێژە ڕێگە پێدراوەکانی ستاندارد و شیاوبوون یاخود شیاونەبوونی نموونەکە دیاری بکەین.
پشکنینی ثرمستۆن ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە بیناسازیدا ئەگەر بێت و بەکار بهێنرێت و هۆکارێکە بۆ پاراستنی وزەی گەرمکەروە و ساردکەرەوە لە بیناکان و وەکو کەرەستەیەکی عازل بەکار دەهێنرێت، بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنان بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی لە ڕێگەی پشکنینەکانی تاقیگەیی پێداچوونەوەی پێدا بکرێت وەکو پشکنینی بەرگری بەرامبەر هێزی پاڵەپەستۆ، هەڵمژینی ئاو بە دوو شێوازی Totalو Cappilarry هەروەها پشکنینی بچووکبوونەوە، کە سەرجەم ئەو پشکنینانە لە تاقیگەکانی بیناسازی ناوەندی ئەنجام دەدرێن.