وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

بۆ دڵنیابوون لە ‌هێز و بەرگری بۆڕییەکان کە بەکاردێن بۆ مەبەستی ئاوەڕۆ بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی، هێزی بەرگری بۆڕی، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو، تیرەی بۆڕییەکە، ئەستووری بۆڕیەکە، ڕووبەری شیش لە بۆڕییەکەدا.
لە کاتی دەرنەچوون یا هەبوونی گومان لە پشکنینەکانی شەشپالووی کۆنکریتی یاخود ئەگەر بێت و کۆنکریتێک پشکنینە پێویستەکانی شەشپالووی کۆنکریتی بۆ ئەنجام نەدرابێت ئەوا وەرگرتنی کۆڕی کۆنکریتی وە ئەنجامدانی پشکنینە پێویستەکان لەسەری، بە باشترین هەڵبژاردە دادەنرێت بۆ زانینی هێزی بەرگری پاڵەپەستۆی کۆنکریت هەروەها ڕێژەی چڕی لەگەڵ ئەوەش دەتوانرێت بۆ زانینی ئەستووری چین یاخود شوێنە کۆنکریت کراوەکە سودی لێ وەربگیرێت. ئەوەش بە بەکار هێنانی ستانداردی گونجاو و متمانەپێکراوی نێودەوڵەتی وە ڕێکاری هەڵسەنگاندنی لۆکاڵی.
بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی هێزی بەرگری بەرامبەر شکان هەروەها ڕێژەی هەڵمژینی ئاوی کەرەسەتەی ناوبراو ئەنجام دەدرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە پێی ڕەوشە دیاریکراوەکان.
بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی سەقفی خانوو، پرد، ئاوەڕۆی سەندوقی و، ئەنجام دەدرێ ئەمەش لە کاتێک کە گومان هەبێت لە سەلامەتی دروستکراوەکە یاخود پشکنینەکانی شەش پالوو هەروەها کۆڕی تایبەت بە شوێنەکە دەرنەچووبن لە پشکنین، یاخود لەسەر داواکاری ئەندازیاری سەرپەرشتیار دەکرێت، یاخود هەرکاتێک نیشانەکانی شاز وەکو درزبردن یان چەمانەوەی لە ڕادەبەدەر لە شوێنی مەبەست بەدی بکرێت.
لە ڕێگەی پشکنینە کیمیاوییەکان بۆ گەچ دەتوانین پێکهاتەکانی دەستنیشان بکەین و ڕێژەکانیان بەراورد بکەین لەگەڵ ڕێژە دیاریکراوەکانی ڕەوش وە پشکنینەکانی فیزیاوی سودیان لێ وەردەگیرێت بۆ زانینی هێزی بەرگری بەرامبەر پاڵەپەستۆ، شکان، زانینی ڕەقی گەچ و کۆمەڵێک فاکتەر و تایبەتمەندی تری گەچ کە لە ستانداردەکان داواکراون.
لە تاقیگەکانی بیناسازی ناوەندی نۆ پشکنینی جیاواز بۆ بۆڕی پۆلی ئەتیلینی ئاوی خواردنەوە ئەنجام دەدرێن کە بریتین لە: Carbon Black in Olefin Plastics، Pigment or Carbon Black Dispersion، Melt Flow Rate (MFR) Of Plastics By Extrusion Plastometer، Dimensions of Plastic Pipes، Elongation At Break (Tensile) For Thermoplastics Pipes، Longitudinal Reversion for Thermoplastics Pipes، Determining the Density of Non-Cellu Plastics: Immersion Method، Oxidation Induction Time (OIT) of Plastics by Differential Scanning Calorimetry (DSC)، Resistance To Internal Pressure (Long Term Hydrostatic)؛ کە ئەنجامەکانینان بەراورد دەکرێن لەگەڵ رەوشی ئایزۆ و شیاو بوون یاخود شیاو نەبوونی نمونەکانمان بۆ دیار دەکەن وسەرجەم پشکنینەکان گرینگن پێویستە بە هەند وەربگیرێن.
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە دۆزینەوەی هێزی بەرگری خشت بەرامبەر پاڵەپەستۆ هەروەها زانینی ڕێژەی هەڵمژینی ئاو لەگەڵ زانینی ڕێژەی دەرکەوتنی خوێیە لەسەر ڕووی خشتەکە.