بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى

هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.