مۆڵەتین پیشەی چاککەرەوەی کاتژمێر پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردەوەی کاتژمێر دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی کۆمپیوتەر (حاسیبات) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی کۆمپیوتەر (حاسیبات) دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی ئامێری ورد پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی ئامێری ورد دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی بەنجگۆڕی ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری بەنجگۆڕی ئۆتۆمبێل دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیای دەستی کاری خۆماڵی كۆمپانیای دهستی کاری خۆماڵی نووسینگهیهكی بهكارخستنی كرێكاری خۆماڵییه، كه خاوهنهكهی كهسێكی مهعنهوی بێت وهک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتەرهكانی ڕاهێنانی پیشهیی له كهرتی تایبهت).
پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیای دەستی کاری بیانی بەڵگەنامەیەکی فەرمییە لە لایەن وەزارەتمانەوە دەردەچێت و ماف دەداتە کۆمپانیا بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.
مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لە کاتی کارکردن.
پێدانی مۆڵەت بە پیشەوەران بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی کارەبا و کەلوپەلی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و میکانیکی) مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاش - فرۆشتن (چاککردنەوە) بریتییە لە پێدانی مۆڵەت بەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی). ئەو مۆڵەتە پێویستە دوای چوار (٤) ساڵ نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی کرێکاری بیانی بۆ ئەو کرێکارانەی، کە لە دەرەوەی عێراق دێن تاوەکو مافی کاریان هەبێت و بتوانن نیشتەجێ بن.
دۆزینەوەی هەلی کار دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەو کەسانەی، کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ناوی خۆیان تۆماردەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بەپێی پسپۆڕیان، هەروەها دەتوانن لە ڕێگەى پۆرتاڵى هەلى کار بەشێوەى ئۆنلاین لە ماڵەوە یاخود لە کۆمپانیا داواى هەلى کار و کرێکار بکەن.