حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

بریتییە لەو بڕە پارەیەی، کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیدات بە کەسی دەستەبەرکراو لە کاتی کۆتایی هاتنی خزمەتەکەى لە کەرتی تایبەت، ئەگەر مەرجەکانی خانەنشینی نەیگرتەوە، یاخود لەو دۆخانەی دەقی یاسایی پاڵپشت، بۆ سوودمەندبوون لەم خزمەتە دەیانگرێتەوە.
كۆمپانیای ده‌ستی کاری خۆماڵی نووسینگه‌یه‌كی به‌كارخستنی كرێكاری خۆماڵییه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت وه‌ک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتە‌ره‌كانی ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت).
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لە کاتی کارکردن.