پێناسە
خۆتۆمارکردنی قوتابی / خوێندکارە لەو کۆلێژ یان پەیمانگەیەی کە بە پێی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ناوەندی وەرگرتن (سیستەمی زانکۆلاین) وەرگیراون.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە قوتابی / خوێندکار لە سیستەمی زانکۆلاین وەرگیرابێت.
پێویستە بڕوانامەی قوتابی / خوێندکار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی تایبەتمەند ڕاستاندنی بۆ کرابێت.
پێویستە قوتابی / خوێندکار پشکنینی تەندروستی چاوی هەبێت.
پێویستە قوتابی / خوێندکار لە کاتی خۆتۆمارکردن خۆی ئامادە بێت.
بۆ ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی کە پێشکەشکردنی فۆرمی وەرگرتن بە ئەلیکترۆنییە پێویستە سەرەتا قوتابی / خوێنکار فۆرمە ئەلیکترۆنییەکە لە ڕێگای پەیجی فەرمی زانکۆکە پڕ بکاتەوە لە کاتی سەردانیکردن وێنەیەک لە فۆرمی پڕکراوەی پێبێت.
پێویستە هەر خوێندکارێک لە لایەن فەرمانبەرێکی حکومەتەوە دەستەبەری دارایی (الکفیل) بکرێت.
بۆ قوتابیانی ئێواران و پارالێڵ پێویستە پسولەی کرێی خوێندنی هەبیت.
بۆ خوێندکارانی کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر جینۆسایدکراوان وە خودی زیندانی سیاسی یان یەکێک لە منداڵەکانی پێویستە پشتگیری لە وەزارەتی شەهیدان بهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی پۆلی (١٢) دوانزە.
کۆپی کارتی زانیاری یاخود پشتگیری نیشتەجێبوون.
کارتی نیشتیمانی یان (ڕەگەزمانەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی) ڕەنگاوڕەنگ.
پشکنینی چاو.
(٥) پێنج وێنەی خوێندکار.
دەستەبەر (کفالە) و بەڵێننامەی خوێندکار.
فۆرمی خۆراک.
وێنەیەکی کەسی لەسەر (CD) یاخود ناردنی بە (Email).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی خولەک بۆ (١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی بڕیاری ئەنجەمەنی وەزیران ژمارە (٨٦) ساڵی ٢٠١٦:
بۆ خۆتۆمارکردنی هەر خوێندکار و / قوتابیانەی کە لە سیستەمی زانکۆلاین وەرگیراون بڕی (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت.


ئەگەر لە ناو زانکۆ بەڵێننامە و (دەستەبەر) کەفالە بکات، بڕی (٤،٠٠٠) چوار هەزار دینار بۆ بەڵێننامە بڕی (٦،٠٠٠) شەش هەزار دینار بۆ (دەستەبەر) کەفالە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ ئەو زانکۆیانەی پرۆسەی وەرگرنتی خۆتۆمارکردنی سەرەتاییان ئۆنلاییەنە سەرەتا سەردانی سایتی زانکۆکەیان دەکەن، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین.
قوتابی / خوێندکاری وەرگیراو لە زانکۆ سەردانی لیژنەی پێشوازی دەکات لەو کۆلێژ یان پەیمانگەیەی لێی وەرگیراوە، بە مەبەستی ڕێکخستنی مامەڵەی وەرگرتنی.
قوتابی / خوێندکار سەردانی ژمێریار دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی پێویست.
قوتابی / خوێندکار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی دەستەبەر (کفالە) و بەڵێننامە.
دوای جێبەجێکردنی گشت ڕێکارەکان لە لایەن لیژنەی پێشوازی وردبینی کۆتایی بۆ دەکرێت و پرۆسەی تۆمارکردنی قوتابی/ خوێندکار کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-15
دوا دەستکاری25-10-2022

Add new comment