کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی / بەشی چاودێریی تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران / نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەڕین / بەشی چاودێریی تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستیی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک / بەشی چاودێریی تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان / بەشی چاودێریی تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە / بەشی چاودێریی تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
پێویستە ئەستۆپاکی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەبێت.
پێویستە ڕەزامەندی بەرگری شارستانی هەبێت.
بۆ خاوەنکاری بیانی پێویستە مۆڵەتی کارکردنی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
سێ (٣) وێنەی کەسی.
مۆڵەتی تەندروستی پێشوو.
بۆ بیانیان:
کارتی نشینگە.
پاسپۆرت.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ حەوت (٧) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧)ی تەندروستیی گشتی، بڕی:
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ کرێی پشکنین وەردەگیرێت.
- (٩,٠٠٠) نۆ هەزار دينار وەردەگیرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوێنی میللی.
- (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دينار وەردەگیرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارگە.
وە بە پێی ڕێنمایی ژمارە () بڕی:
- (٢٣,٠٠٠) بیست و سێ هەزار دينار وەردەگیرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوێنی گەشتیاری.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی لە پارێزگاکان دەکات.
سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون کە نوێکردنەوەکە بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانە.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانی هۆبەی پشکنین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی شوێنەکە.
هاوڵاتی لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە لە کاتی سەردانیکردن بۆ پشکنینی شوێنی کار.
سەردانی هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی مۆڵەت.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-06
دوا دەستکاری
03-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان