پێناسە
بریتییە لە زیادکردنى ڕسوماتى گومرگى به ڕێژه‌یه‌ک، بە ناوى (ڕسوماتی پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى) لەسەر ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن و له كارگه‌كانی هه‌رێمیش به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر١
هەولێر / شەقامى (٦٠)م / ناو دیوانى وەزارەتى بازرگانى
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر٢
هەولێر / شەقامى مەخمور / نزیک کارگەى بیپسى حەیات
ئیمەیل:- info@industryErbil
ئیمەیل:- info@industryErbil
0662549830
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / سلێمانى
سلێمانى / شەقامى سالم
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
07480103169
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / دهۆک
دهۆک / ماڵتا / شەقامى زاخۆ
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
07504544638
مەرجەکان
دەبێت کارگە مۆڵەتى دامەزراندنى هەبێت.
پێویستە کارگەکە ماوەى زیاتر لە سێ (٣) ساڵ بەرهەمى هەبووبێت.
بڕوانامه‌ی كوالیتی كۆنترۆڵی هه‌بێت، بیسه‌لمێنێت كه هەمان کوالیتى کاڵاى هاوردەى هەیه.
دەبێت کارگەکە و کارگەکانى هاوشێوەى خۆى زۆرینەى پێداویستی هەرێم و ناوه‌ند بەو کاڵایە دابینبکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتى نیشتمانی (یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى) خاوه‌ن كارگه.
لێوه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ی خاوه‌ن كارگه، كه پابه‌ند ده‌بێت به زیادنه‌كردنی نرخ و مانه‌وه‌ی كوالیتی به‌رهه‌می كارگه‌كه‌ی.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ شەش (٦) مانگی كاركردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشه‌سازی دەکات.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی دەکات، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆڕمی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی و پڕكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن خزمه‌تخواز.
دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه، وردبینی ده‌كرێت له هه‌مان ژوور.
سه‌ردانیكردنی لیژنه‌ی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی لەگەڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ كارگه‌كه، بۆ دڵنیابوون له دروستی داتاكانی ناو فۆڕمه‌كه.
خزمه‌تخواز له ماوه‌ی یەک (١) بۆ شەش (٦) مانگ ئاگادار ده‌كرێته‌وه له ڕێگەی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه به وه‌رگرتنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پێدان، یاخود پێنەدانی ڕەزامەندی.
فۆرمی داواکاری
فۆڕمی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی
فایل
فۆڕمی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی
(1.07 MB)
یاسا و رێنمایی
یاساى (20) ساڵى ( 1988 )
فایل
یاسای ژمارە (٢٠)ى ساڵى ١٩٩٨
(497.78 KB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-10
دوا دەستکاری
03-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان