پێناسە
ئەو باجەیە، کە لەسەر ئەو زەوییانەی کەوتوونەتە چوارچێوەی سنووری ئەمینداریەتی و شارەوانییەکان، لە مەڵبەندی پارێزگاکان و شارۆچکەکان و شارەدێیەکان، جا ئەگەر زەوییەکە خاوەندار بێت یان تەرخانکراو بێت یان سەر پشککراو بێت بە تۆمارکردنی خانووبەرە، یان درابێت بە زەوتکردن و دەست بەسەرداگرتن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماری
07504785967
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز / بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
07504629623
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م) / بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
07504555991
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووتسایدی عەنکاوە

07508180343
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی / سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

07507234870
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز/ نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی

07504743420
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م)/ کۆمەڵگای باجەکان

07701907078
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) / کۆمەڵگای باجەکان


07701471995
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە / شەقامی ئاسنگەرەکان


07501524696
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى ڕاپەڕین
ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز / سەر ڕێگای چوارقوڕنە

07701989684
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس/ نزیک مەڵبەند

07702169795
تێبینەرایەتیى باجى خانووبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتیى باجى دەرامەت و خانووبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

07701553558
مەرجەکان
دەبێت قەواڵەی موڵکی (طابو)ی زەوییەکە بە ناوی خاوەن موڵکەکەوە بێت.
پێویستە هەر خاوەن موڵکێک لە ماوەی ساڵێک باجی موڵکەکەی بدات، کە ڕێژەکەی (٢٪)ە لە بەهای خەمڵێنراو (بەپێی یاسای زەوی ژمارە (٢٦)ی ساڵی ١٩٦٢ ماددەی (٣) بڕگەی یەک)، ئەگەر هاتوو لەو ماوەیە باجی نەدا، ئەوا سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٠٪) دەکەوێتە سەر لە کۆیی بەهای خەمڵێنراو.
ئەو خزمەتە دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی لێبوردن لە باجی زەویی بەتاڵی هەیە تاوەکو (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنی، لە هەر کات و هەر زەوییەک یان چەند زەوییەک، کە کۆی گشتی ڕووبەرەکانیان لە (٦٠٠)م٢ تێپەر نەکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
قەواڵەی موڵک (سند طابو).
بریکارنامە ئەگەر خۆی ئامادە نەبێت.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) بۆ چل (٤٠) خولەک.
تێچوو
ڕێژەی باجی ساڵانەی زەوی بەتاڵ (٢٪)ە لە بەهای خەمڵێنراوی زەوییەکە (بەپێی یاسای زەوی ژمارە (٢٦)ی ساڵی ١٩٦٢ ماددەی (٣) بڕگەی یەک):
- ئەگەر هاتوو لەو ماوەی ئەو ساڵە باجی نەدا، ئەوا سوودی دواکەوتنی بە ڕیژەی (١٠٪) دەکەوێتە سەر لە کۆی بەهای خەمڵێنراو.


ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرەی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی بەشی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی زنجیرەی موڵک.
سەردانی بەشی زەوی دەکات، بە مەبەستی زانینی باجەکە یان داواکردنی لێبوردنەکەی (إعفاء).
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی باجەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی باجەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-15
دوا دەستکاری
24-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان