کوردیالعربيةEnglish

پەسەندکردنی (تصديق الشهادات) بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان بۆ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم

پێناسە
په‌سه‌ندكردنی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان لە دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم، دوای وردبینی و یه‌كانگیربوونی نووسراو و زانیاری و مۆر و واژووی سه‌ر بڕوانامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له‌ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامه‌كان پارێزراوه‌ چ له‌شێوه‌ی فایلی به‌رجه‌سته‌ یان فایل و داتای كۆمپیوته‌ری، و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنو بڕوانامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى خوێندن و بڕوانامەکان / هەولێر
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
07502125483
مەرجەکان
پێویسته‌ خاوەن بڕوانامە، بڕوانامەى ڕەسەنى بە نمرە، هەڵواسین یان پشتگیرى دەرچوون بهێنێت کە لەلایەن تۆمارى گشتیی زانکۆوە پەسەندکرابێت.
ئەگەر خاوەن بڕوانامە لە ڕێگەی نوێنەرەوە داوای پەسندکردنی بڕوانامە بکات، ئەوا پێویستە یان بریکارنامە بۆ نوێنەرەکەی بکات یان وێنەیەک لە کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت لەگەڵ بڕوانامەکەی هاوپێچ بکات.
سەبارەت بە دەرچووانی زانکۆی کوردستان، پێویستە پشتگیرییەک لە زانکۆوە بهێنن کە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرابێت، لەگەڵ وێنەیەک لە بڕوانامەی ئامادەیی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ پەسەندکردن بڕوانامە تەنها پێویستى بە ئامادەبوونی خاوەن بڕوانامەیە یان وێنەیەک لە کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت بە نوێنەرەکەیدا بنێرێت
وێنەیەک لە بڕوانامەى دەرچوون.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ چل (٤٠) خولەک بۆ هەر بڕوانامەیەک.
تێچوو
پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (86) لە 2/5/2016 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی کرێ و ڕسووماتی بوارەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،
یەک/ بڕی (25,000) بیست و پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ پەسەندکردنی بڕوانامەی بەنمرە بۆ هەر زمانێک (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)، واتا سێ وێنەی ڕەسەنی هەر زمانێک یەک پسولەی پێویستە.
دوو/ بڕی (25,000) بیست و پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ پەسەندکردنی بڕوانامەی هەڵواسین بۆ هەر زمانێک (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
سێ/ بڕی (10،000) دە هەزار دینار وەردەگیرێت پەسەندکردنی پشتگیری دەرچوون بۆ هەر زمانێک (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی/فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان وبەدواداچوون/ بەرێوەبەرایەتی بڕوانامەکان دەکات.
لە ژوورى بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان، وردبینکردن بۆ یه‌كانگیربوونی نووسراو و زانیاری و مۆر و واژووی سه‌ر بڕوانامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له‌ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامه‌كان پارێزراوه دەکرێت.
سەردانی بەشی ژمێریاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ڕسوومات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی رسووماتی دیاریکراو.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان، بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیارییه‌كانی سەر بڕوانامە لە داتابه‌یسی تایبه‌تمه‌ند و سکانی وەسڵی ڕسوومات، و مۆری پەسەندکردن لەسەر بڕوانامەکە دەدرێت.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی واژۆى پەسندکردن، کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
ئەو خزمەتخوازانەی ىڕوانامەکانیان بۆ دەرەوەی وڵاتە، دوای تەواو بوونی ڕێکارەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێویستە سەردانى وەزارەتى داد بکات بۆ پەسندی وەزارەتی داد.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-01
دوا دەستکاری
05-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان