پێناسە
پێدانی مۆڵەتی پیشەی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە تاک و کۆ.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی
هەولێر /شەقامی نەورۆز _ تەنیشت زانکۆی ئەربیل
ئیمەیڵ:- office@ksqca.org
ئیمەیڵ:- office@ksqca.org
00964662531857 - 00964662591171
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی هەولێر
هەولێر/ شەقامی شۆرش/ تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرین (منداڵان)
ئیمەیڵ:- gold.quality@yahoo.com
ئیمەیڵ:- gold.quality@yahoo.com
009647503093109
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی سلێمانی
سلێمانی/قرگە/شەقامی شێخ سەلام/ بەرامبەر ب.گشتی تەندروستی سلێمانی
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
3350314(053)
مەرجەکان
خزمەتخواز عێراقی بێت.
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
فەرمانبەرى حکومەت نەبێت.
پێویستە پیشەوەر شوێنکاری بازرگانی هەبێت.
پێویستە نووسراوی پشتگیریی سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت.
پێویستە خزمەتخواز ئەستۆپاکیی باجی دەرامەتی هەبێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی قەرزدار نییە و باجی بە حکومەت داوە.
پێویستە خزمەتخواز بەڵێنامە پڕ بکاتەوە، کە پابەندە بە سەرجەم ڕێنماییەکانی خشڵ.
پێویستە خزمەتخواز ڕەزامەندیی ئاسایشی هەبێت.
پێویستە خاوەن مۆڵەت خۆی لە شوێنی کارەکەی کار بکات، تەنیا لە کاتی نەخۆشی و سەفەرکردن نەبێت.
لە کاتی داواکردنی مۆڵەتدا، خۆی یان بریکاری یاسایی ئامادە بێت، بەڵام بۆ تاقیکردنەوەی پیشەگەر پێویستە خۆی ئامادە بێت.
خاوەن مۆڵەت نابێت مۆڵەتەکەی بەکرێ بداتەوە.
مۆڵەتەکە لەگەڵ ڕۆژمێری ساڵانە بەسەر دەچێت، پێویستە لە ماوەی ٢/١ تاکو ٣١/٥ مۆڵەتەکە نوێبکرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لە (ناو و ڕەگەزی خزمەتخواز، کە عێڕاقییە).
چوار (٤) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
نووسراوی ئەستۆپاکیی باجی دەرامەت.
گرێبەستی شوێنی کارەکەی، وێنەی تۆماری موڵک یاخود گرێبەستی شوێنی کار.
نووسراوی ڕەزامەندیی ئاسایش.
نووسراوی سەندیکاى زێڕنگران.
ماوەی پێویست
ڕیکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری دوو (٢) ڕۆژ، بەڵام هێنانی ڕەزامەندی بەپێی شوێنەکەیە.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١/٣٨١٦) لە ٢٠١٤/٣/٢٦:
- بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار لە بەرامبەر دەرهێنانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ کرێی تاقیکردنەوەی پیشەوەر.
- بڕی (٢٣,٠٠٠) بیست و سێ هەزار دینار بۆ کرێی پشکنینی مەیدانی.
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ کێشکردنی تەرازوو.
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار تێچووی فۆڕم.
- (٦,٠٠٠) شەش هەزار دینار بۆ کڕینی دوو (٢) پوول.
- بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار لە بەرامبەر دەرهێنانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ کرێی تاقیکردنەوەی پیشەوەر.
- بڕی (٢٣,٠٠٠) بیست و سێ هەزار دینار بۆ کرێی پشکنینی مەیدانی.
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ کێشکردنی تەرازوو.
- (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار تێچووی فۆڕم.
- (٦,٠٠٠) شەش هەزار دینار بۆ کڕینی دوو (٢) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز (پیشەوەر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی کۆنتڕۆڵی جۆری دەکات، بەپێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری، ئەگەر وێنەی تۆماری موڵک یان گرێبەستی دوکان و پشتگیری سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت ڕاستەوخۆ کاتی پشکنینی مەیدانی دیاریدەکرێت.
دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامی لیژنەی پشکنینی مەیدانی دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکاتەوە، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش (هۆبەی ئابووری) بەپێی شوێنی جوگرافی.
دوای گەڕاندنەوەی نووسراوەکانی ڕەزامەندی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە، خزمەتخواز (پیشەوەر) لە ڕۆژی تاقیکردنەوەی پیشەگەری زێڕنگری ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ئامادەبوون بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پیشەگەری زێڕنگری، بە شێوەی تیۆری و کرداری (عملی و نظری).
دوای دەرچوونی پیشەگەر لە تاقیکردنەوەی پیشەکەی دەنێردرێتە ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دەرهێنانی مۆڵەتەکەی.
دواتر وێنەیەک لە پسوولەی ڕسومات دەگەڕێنێتەوە بۆ ژووری مۆڵەتی خشڵ، بە مەبەستی ئامادەکردنی مۆڵەت و واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەت.
دواتر سەردانی بەڕێوەبەری فەرمانگە دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مۆڵەت.
دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دۆسییەکەی.
فۆرمی داواکاری
فۆرمی وەرگرتنی مۆڵەتی زێرینگری
فایل
فۆڕمی وەرگرتنی مۆڵەتی زێڕنگری
(78.69 KB)
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-13
بابەت
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان