پێناسە
بریتییه له تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له پسووله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراک له نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر/ ته‌یراوه/ شه‌قامی پزیشكان (٣٠)م / به‌رامبه‌ر گازینۆی عه‌نته‌ر
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
07504771985
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی/ هه‌واری شار / نزیک مه‌یدانی داره كۆنه‌كان
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
07703559922
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ شه‌قامی ئامه / به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
07504508321
مەرجەکان
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت.
بۆ منداڵی تازه له‌دایکبوو، پێویستە ناسنامەی هەبێت.
به‌پێی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و ناسنامه‌ی هه‌ردوولایەن (ژن و مێرد) له‌گه‌ڵ ناویان له پسووله‌ی خۆراکی ماڵی باوکیان هه‌بێت. ئەگەر ناویان نەبێت پێویستە ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی بێنێت.
بۆ گۆڕینی ناوی ئەندامانی خێزان پێویستە نووسراوی دادگا لەگەڵ خۆی بهێنێت.
لە کاتی مردنی سەرۆک خێزان، کەسی دووەم دەبێتە سەرۆک خێزان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بەڵگەنامەی کۆچی دوایی سەرۆک خێزان بهێنرێت.
لە کاتی مردنی سەرۆک خێزان، کەسی دووەم دەبێتە سەرۆک خێزان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بەڵگەنامەی کۆچی دوایی سەرۆک خێزان بهێنرێت.
ڕاستکردنەوەی ناو به‌پێی ناسنامه یان نووسراوی دادگا.
هه‌ڵگرتنی حه‌جب (رفع الحجب) بۆ ئه‌وانه‌ی که داهاتیان به‌رزه (دخل العالی)، هەروەها بۆ خاوه‌ن کۆمپانیا، کارگه و کارخانه‌کان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامه‌ی باری شارستانی.
ناسنامەی منداڵی تازه له‌دایکبوو و پسوولەی خۆراکی خێزان.
بۆ تۆمارکردنی هاوسه‌رگیری: گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری، ناسنامەی ژن و مێرد لەگەڵ پسوولەی خۆراکی خانەوادەکانیان.
بۆ سڕینه‌وه‌ی ناو: به‌ڵگه‌نامه‌ی کۆچی دوایی (وەفاتنامە) لە دادگا بهێنرێت.
بۆ ڕاستکردنەوەی ناو: نووسراوی دادگا.
گواستنه‌وه لە نێوان بریکاره‌کان: پسووله‌ی خۆراک، کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه.
گواستنه‌وه لە نێوان شاره‌کان: پشتگیری موختار، ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌ی ئابووری و نووسراوی پارێزگا.
ماوەی پێویست
چل (٤٠) بۆ پەنجا (٥٠) ڕۆژ.
تێچوو
- پێدانی پسووله‌ی خۆراک (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- تۆمارکردنی منداڵ (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- تۆمارکردنی یه‌ک نه‌فه‌ر (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- له جیاتی ونبوونی پسووله (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- گواستنه‌وه له ناو شار و نێوان شاره‌کان (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- جیاکردنه‌وه‌ی خێزان (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- گواستنه‌وه له بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- پێدانی بریکاری نوێ (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
- پشکنین (پێدانی - یه‌کبوونی) بریکار له لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌ش (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- ئاڵوگۆری بریکار (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- پێدانی بریکار قه‌ره‌بوویی (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- پێدانی پسووله‌ی ڕاگیراو (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- گۆڕینی ناوی سه‌رۆک خێزان (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- ڕاگرتنی پسووله‌ی خاوه‌ن داهاته به‌رزه‌کان (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- سڕینه‌وه‌ی ناوی دووباره‌ی تاکه‌که‌س (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار.
- ڕه‌وایه‌تی نیشته‌جێ (٢,٠٠٠) دوو هەزار دینار.
- وێنه‌ی تۆمار (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- سڕینه‌وه‌ی ناوی نادیاری تاکه‌که‌س (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- فۆڕمی گۆڕانکاری بریکار (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە پسوولەی خۆراک.
سەردانی ژووری وردبینی کۆمپیوتەر (مۆنیتەر) دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسوولەی تایبەت بە مامەڵەکە.
دووبارە سەردانی ژووری وردبینی کۆمپیوتەر (مۆنیتەر) دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردن و کۆتایی هێنان بە مامەڵەکە.
دواتر بەپێی جۆری مامەڵەکەی، ئاگاداردەکرێتەوە دوای ماوەی چل و پێنج (٤٥) ڕۆژ سەردانبکاتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پسوولەی خۆراک.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-19
بابەت
دوا دەستکاری
27-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان