پێناسە
هەموو پڕۆژەیەکى سامانى ئاژەڵ وەک (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە، ماسی) پێش دەست بەکارکردن پێویستە مۆڵەتى کارکردن وەربگرێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موصڵ / گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر
ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
07504477612
مەرجەکان
هەبوونى ڕەزامەندى سەرتایی بۆ پڕۆژەکان.
پڕۆژەکە تەواو کرابێت و ئامادە بێت بۆ کارکردن.
پڕۆژەکە گشت مەرج و ڕێنماییەکانى ژمارە (٨)ى ساڵى ٢٠٢١ تێدابێت.
هەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و گرێبەستی سەرپەرشتیکردن.
ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ / بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی هەبێت.
ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زاری هەبێت، بە مەبەستی تەرخانکردنی زەوی ئەگەر زەوییەکە گرێبەست یان مافی ڕەفتار یان بەردەڵان بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
سێ (٣) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
نووسراوی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
کۆنووسی پشکنینی کۆتایی.
مۆڵەتی تەندروستی ڤێتێرنەری.
گرێبەستی سەرپەرشتیکردن.
پسوولەی پارە وەرگرتن بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٣٧-أ) بە پێی جۆری پڕۆژە و وزەی پڕۆژەکان تایبەت بە پێدانی مۆڵەت.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
ڕسوماتى پارەدان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵە.
پشكنینی كۆتایی پڕۆژە بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١.
بەرزكردنەوەی مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەل و ڤێتێرنەری / بەشی سامانی ئاژەڵ.
تۆماركردنی مامەڵەكە و نووسراوی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لە ژووری هاتووەكان.
پێشكەشكردنی مامەڵەكە بە نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
وردبینیكردن و ئامادەكردن و ڕاییكردنی مامەڵەكە و واژۆكردنی وێنەی نووسراوەكە لەگەڵ مۆڵەتی ڕەسەنی پڕۆژە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
وەرگرتنەوەی مامەڵەكە لە ژووری دەرچووەكان و مۆڵەتی ڕەسەن لە بەشی سامانی ئاژەڵ.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-14
دوا دەستکاری
20-02-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان