پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراو، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای مەی فرۆشتن، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، ئاهەنگی تایبەت لە هۆتێل، ئاهەنگی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ) پێش ده‌ستبەکاربوون.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک / نزیک مزگه‌وتی جەودەت ئەسعەدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکان
دەبێت خاوه‌نی مۆڵەتی گەشتیاری، ئەگەر بیانى بێت وێنه‌یه‌ک له مانه‌وه (إقامة) بهێنێت.
قەدەغەکردنی هەمیشەیی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە حوکمدراون بە ئەنجامدانی تاوانی (ئابڕووبەر - الجرائم المخلة بالاخلاق والاداب العامة) یان مامەڵەکردن بە تلیاک و ماددە هۆشبەرەکانی تر.
لە کاتی ده‌رکردنی مۆڵه‌تی مەی فرۆشتن (بە تاک یان بە کۆ):
- دەبێت خاوەنی مۆڵەت هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت.
- ده‌كرێت مۆڵه‌ت بدرێته ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی وڵاته‌كه‌یان پهیماننامەی هاوشێوه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق له‌و بواره.
ئه‌و که‌سانه‌ی، که ته‌مەنیان له خوار بیست و یەک (٢١) ساڵه یان که‌وتوونه‌ته ژێر سه‌په‌رشتی ڕێپێدراو نییە کاری بازرگانیکردن به مه‌ی بکه‌ن.
- دەبێت خاوەنی مۆڵەت هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت.
- ده‌كرێت مۆڵه‌ت بدرێته ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی وڵاته‌كه‌یان پهیماننامەی هاوشێوه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق له‌و بواره.
ئه‌و که‌سانه‌ی، که ته‌مەنیان له خوار بیست و یەک (٢١) ساڵه یان که‌وتوونه‌ته ژێر سه‌په‌رشتی ڕێپێدراو نییە کاری بازرگانیکردن به مه‌ی بکه‌ن.
ڕەزامەندیی ئاسایش پێویستە بۆ:
- بنکەکانی مانەوە (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراو، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری).
- ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل.
- فرۆشگای مەی فرۆشتن.
- (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل.
- (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ.
- بنکەکانی مانەوە (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراو، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری).
- ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل.
- فرۆشگای مەی فرۆشتن.
- (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل.
- (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ.
ئەگەر خاوەن بنکە هاوڵاتی هەرێمی کوردستان نەبوو٬ دەبێت ڕەزامەندیی ئاسایشی هەبێت بۆ هەموو جۆرە بنکەکانی گەشتیاری.
ڕەزامەندی یەکەی ئیداری بۆ فرۆشگای مەی٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ٬ ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل.
پێویستە ڕێپێدانی بەرگریی شارستانی هەبێت بۆ بەکارهێنانی بنکەی گەشتیاری و پێشوازی میوان.
پێویستە ناوی بازرگانی یان نیشانەی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان هەبێت.
خزمەتخواز پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێوستە خزمەتخواز بەڵێننامە پڕبکاتەوە بەپێدانی زانیاری تەواو لەسەر ژمارەی مێوانەکان و ڕەگەزنامەکانیان بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
گرێبەستی کرێ یان وێنەی تۆماری موڵکی بنکەی گەشتیاری.
پشتگیری کۆمەڵەی مێوانخانە و چێشتخانەکان (بە مەرجێک تۆماری کۆمەڵەکە لە لایەن چاودێرى دارایی هەرێمەوە وردبینی کرابێت).
وێنەیەک لە مانەوە (الإقامة)، ئەگەر خاوەن بنکە گەشتیارییەکە بیانی بوو.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ سی (٣٠) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە ٢٠١٧/١٢/٥ ڕسومات وەردەگیرێت لە خاوەنی بنکەی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمی داواکاری پێدانی مۆڵه‌تی کارکردنی گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەی داواکارییه‌که.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی ناردنی داواکارییه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروبارى گه‌شتیارى، لیژنه‌ی پۆلێنی شوێنی کارکردن و به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری دەکات، بە مەبەستی سه‌ردانیکردنی بنکه‌ی گه‌شتیاری بۆ هاوشێوەکردنی لەگەڵ پێوەر و مەرجەکانی پۆلێن‌کردنی کارپێکراو و پێدانی نمرەکان.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان، دڵنیابوون له بوونی هه‌موو بەڵگەنامەکانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت، هەروەها پێدانی ڕاوسه‌رنج دەربارهی پێدان، یان پێنەدانی مۆڵه‌تی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕیاری کۆتایی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕسومات له خاوه‌نی بنکە گەشتیارییەکە.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌تەکە.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی مۆرکردنى مۆڵه‌ت، ڕیزبه‌ندیکردن، تۆمارکردنى له داتابەیس، داخستنى دۆسیه و پێدانى مۆڵه‌ته‌که (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به خاوه‌نی بنکەی گەشتیارییەکە، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له مۆڵه‌ته‌که له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان و ناردنی وێنەیەک لە فۆڕمی بڕیاری کۆتایی بۆ دیوانی دەستە بۆ زانین.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
ڕێنمایی پۆلێن‌کردنی (هۆتیل٬ مۆتێل٬ گوندی گەشتیاری٬ كۆمەڵگەی گەشتیاری٬ ئەپارتمێنتی گەشتیاری)
فایل
پۆلێن‌کردنی هۆتێل
(1.08 MB)
پۆلێن‌کردنی مۆتێل
(153.93 KB)
پۆلێن‌کردنی کۆمەڵگای گەشتیاری
(202.8 KB)
پۆلێن‌کردنی گوندی گەشتیاری
(196.7 KB)
ڕێنمایی پۆلێن‌کردنی (ڕێستۆرانت٬ كافتیریا، فاست فود، سناک باڕ)
فایل
پۆلێن‌کردنی ڕێستورانت
(330.66 KB)
پۆلێن‌کردنی کافتریا
(475.45 KB)
پۆلێن‌کردنی فاست فود
(182.74 KB)
پۆلێن‌کردنی سناک بار
(163.83 KB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-11
دوا دەستکاری
16-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان