پێناسە
پێدانی مۆڵەتە بۆ کردنەوەی پەیمانگای فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى، پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠م) / تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان / بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمەیڵ:- info@moe.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ئاراس / تەنیشت وەزارەتی تەندروستی
ئیمەیڵ:- gdoe.erbil@moe.gov.krd
07504499145
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەند
هەولێر/ (٦٠م) / تەنیشت بنایەی یەکیەتی زانایانی کوردستان
ئیمەیل: B.parwardai.N.hawler@gmail.com
07504727535
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
هەولێر/ عه نکاوه / نزیک ئاگرکوژینه‌وەی عەنکاوه
ئیمەیل: parwarda.d@gmail.com

07504556115
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر
ئامادەیی باخانی کچان
ئیمەیل: parwardaydashtyhawler@gmail.com

07517972455
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە
قەزای شەقڵاوە/ بەرامبەر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە
ئیمەیل: parwardayshaqlawa@gmail.com
07504459618 - 07504625435
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مێرگەسور
مێرگەسۆر / گۆرەتوو / خانوو شەهیدانی گۆرەتوو
ئیمەیل: mjhadrazaq1@gmail.com
07504486922 -07504679095
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕەواندز
قەزای ڕەواندز / ڕێگای سەرەکی دۆڵی ئاکۆیان
ئیمەیل: Rwandzeducational@gmail.com
07510119790
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان
قەزای چۆمان/ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان
ئیمەیل: parwarday.choman2003@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات
قەزای خەبات / قایمقامیەتی قەزای خەبات
ئیمەیڵ:- xabat_100@yahoo.com
07514244443
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە
قەزای کۆیە / ئامادەیی کۆیەی کچان
ئیمەیل: Koyaparwarda@gmail.com
07501212731
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران
قەزای سۆران / دەروازەی سۆران / شەقامی بارزانی نەمر
ئیمەیل: Parwardaysoran1997@gmail.com
07517595334
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مەخمور
مخمور / ڕێگای سەرەکی / بەرامبەر سایلۆ
ئیمەیل: Abdulla.hawlerr@gmail.com
07504603753
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی سلێمانی
سلێمانی / نزیک پاسپۆرتى سلێمانى
ئیمەیڵ:- plan.suly@gmail.com
0533192070
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتیی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی سابونکەران / بەرامبەر بانکی گۆیژە
ئیمەیل:plan.rozhhalat@gmail.com
07703203965
بەڕێوەبەرایەیتی پەروەردەی ڕۆژئاوا سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم / تەنیشت مەکتەب سیاسی (یەکێتی نشتیمانی کوردستان)
ئیمەیڵ:- plan.rojawa@gmail.com
07703628880
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان
قەزای دوکان / بانکی دوکان
ئیمەیڵ:- dukan@suliparwarda.com
07701575347
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ڕانیە
ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیل:rania@suliparwarda.com
07501566300
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر
قەڵادزێ / گەڕەکی ئاشتی / تەنیشت بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ
ئیمەیڵ:- Pshdar@suliparwarda.com
07701550499 - 07501242489
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن
قوتابخانەی شۆڕی نوێی بنەڕەتی / پۆستە و گەیاندنی پێنجوێن
ئیمەیڵ:- parwardaypenjwen92@gmail.com
07732639998
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیدسادق
سەیدسادق/ شەهیدان / نزیک کتێبخانەى گشتى
ئیمەیڵ:- plansaidsadq@gmail.com
0538840043
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەرەداغ
قەزای قەرەداغ / قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ
ئیمەیڵ:- qaradax@suliparwarda.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان
قەزای دەربەندیخان / هەوارەبەرزە
ئیمەیل: plandarband@gmail.com
07702252582
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور
هەڵەبجەی تازە / سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور
ئیمەیڵ:- Plan.sharazwr@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی دهۆک
دهۆک/ نەخوشخانا ئازادى
ئیمەیڵ:- ahnadbani2050@Gmail .com

07504507649
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات/ دهۆک
دهۆک / جادا سولاڤ / نەخوشخانا ئازادی
07504509782
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی زاخۆ
زاخۆ / نەخوشخانا هەوارهاتن زاخۆ (نەخوشخانا شعبانیک)
ئیمەیل: perwerdazaxo1@yahoo.com
07504502529
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سێمێل
دهوک / سێمێل
07504717823
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەردەڕەش
بەردەڕەش/ نزیک بەنکى بەردەڕەش
ئیمەیڵ:- pd.bardarash@gmail.com

07504699589
مەرجەکان
پێویستە خاوەن و بەڕێوەبەری پەیمانگاکە فەرمانبەری میری نەبن.
پێویستە ڕەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان (پەنجە مۆر)، بەرگری شارستانی) هەبێت.
خاوەنی پەیمانگا ناحکومییەکە بەڵێننامە لە یەکێک لە فەرمانگاکانی دادنوسی بکات، بە مەبەستی پابەندبوونی بە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
پێویستە خاوەنی پەیمانگا دەستەبەری دارایی (کفالة بملغ) لە فەرمانگەی دادنوس بکات.
بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بە بڕی (٢٥،٠٠٠،٠٠٠) بیست و پێنج ملیۆن دینار.
بۆ هاووڵاتییانی بیانی بە بڕی (٥٠،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا ملیۆن دینار.
پێویستە ڕووبەری بینای پەیمانگاکە لە سەنتەری شاردا کەمتر نەبێت لە (٢٥٠)م، لە قەزا و ناحیەکان کەمتر نەبێت لە (٢٠٠)م.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
(ناسنامەى بارى شارستانى، ڕەگەزنامە، کارتى زانیارى) یان کارتى نیشتمانى خاوەنی پەیمانگا.
بۆ هاووڵاتیانی بیانی پاسپۆرت (جواز السفر)، ناسنامەی نیشینگە (الأقامە).
(٢) دوو وێنەى ڕەنگاوڕەنگ.
لیستی کەلوپەلی پەیمانگا.
وێنەیەک لە پڕۆگرامی فێرکردن بە پێی بەش.
لیستی ناوی مامۆستایان بە پێی پسپۆری و بەش.
کارتى نیشتمانى یان (ناسنامەى بارى شارستانى، ڕەگەزنامە، کارتى زانیارى).
بۆ مامۆستایانی بیانی پاسپۆرت (جواز السفر)، ناسنامەی نیشینگە (الأقامە) لەگەڵ بڕوانامەى باوەڕپێکراو.
بڕوانامە یان پشتگیری و (CV) سەرجەم مامۆستایان.
وێنەیەک لە قەواڵەی مولک (طاپو) یان گرێبەستی بە کرێگرتنی بینا.
ماوەی پێویست
لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە، (٢) دوو بۆ (٤) چوار ڕۆژ، لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاکان (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
پاڵپشت بە ڕێنمایی پێدان و کردنەوە و نوێکردنەوەی مۆڵەت، بە پێی یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠١٢ کە هاوپێچە:
- ڕەسمی پێدانی مۆڵەتی هەر بەشێک بۆ هاووڵاتی ناوخۆ (٤٠٠،٠٠٠) چوار سەد هەزار دینار.
- ڕەسمی پێدانی مۆڵەتی هەر بەشێک بۆ هاووڵاتی بیانی (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری بەشی فێرکردنی پیشەیی دەکات، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان و دانانی ڕێکەوتی لیژنەی پشکنین بۆ بیناکە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بیناکە خزمەتخواز دووبارە سەردانی بەشی فێرکردنی پێشەیی دەکات، بە مەبەستی بەدەستهێنانی نوسراوی ڕەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان (پەنجە مۆر)، بەرگری شارستانی) هەبێت.
دوای بە دەستهێنانی ڕەزامەندی سەرجەم فەرمانگەکان خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی پارێزگاکەی / بەشی فێرکردنی پێشەیی دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی نوسراوەکانی ڕەزامەندی.
دواتر هەر لە بەشی فێرکردنی پیشەیی نوسراو وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە ئامادە دەکرێت و بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەنێردرێت بۆ وەزارەتی پەروەردە، خزمەتخواز دەتوانێت لە ڕێی ئەم لینکەی خوارەوە بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی بەدواداچوون بۆ خزمەتەکەی بکات کە گەیشتەوتە کێندەر.، دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی هەر لە ڕێگای ئەم لینکەوە خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە کە سەردانی بەریوەبەرایەتی فێرکردنی پیشەیی دەکاتەوە بە مەبەستی دانی ڕسوماتی مۆڵەتەکە.
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی پەروەردە / بەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی پیشەیی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی نوسراوەکان.
خزمەتخواز سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی فێرکردنی پیشەیی دەکات، بە مەبەستی هاموش لەسەر نوسراوەکە، لە ڕێگای بەریدی وەزارەت نوسراوەکە دەچێتە نوسینگەی وەزیر، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە.
خزمەتخواز سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی دەکاتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی دیاریکردنی بڕی ڕسوماتەکە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی پیشەیی، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسولەی دارایی.
خزمەتخواز لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە ڕێگای تەلەفۆن ئاگادار دەکرێتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەی بکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگاکەی و دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پەروەردە
بەڕێوەبەری یاسایی
بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOE-02
دوا دەستکاری
13-08-2023
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان