پێناسە
Stone matrix Asphalt)) چینێکى ئەسفەلتە کە بە جۆرێک هاوکێشەى تێکەڵەکەى دیزاین دەکرێت کە بەرگەى قورسایى زۆرى هاتووچۆى ڕێگا بگرێت، کە پێکهاتووە لە ڕێژەێکى زۆرى چەگڵى درشت کە تێکەڵە لەگەڵ قیڕى شل و فیلەر و ئەلیاف، ئەم چینە بەوە دەناسرێت کە بەرگرى زۆرى هەیە بۆ لۆدى زۆر لەسەرى و هاتووچۆى قەڵاب بە بارەوە کە یارمەتى ڕێگاکە دەدات کە پارێزراو بێت لە دروست بوونى رەوەتان و داکەوتنى ڕێگاکە و وا دەکات تەمەنى ڕێگاکە درێژبێت لەوەى بۆى دیزاین کراوە، دیزاینى هاوکێشەى ئەم جۆرە تێکەڵەیە (SAM) بە پێى ( Super pave gratory) دەبێت بە پشت بەستن بە تێکەڵەکە و هەبوونى بۆشایى هەوایى VA و بۆشایى نێوان چەگڵەکان VMA وە ڕێژەى بەرکەوتەى بەردەکان لە نێوان خۆیاندا (Presence of stone-on-stone content)
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن / بەرێوەبەرایەتییەکانی تاقیگەی بیناسازی دهۆک
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی دهۆک
دهۆک - تاخى رەزا - جادا گەنجینا دهۆک
ئیمەیل :- info@duhokcl.org
ئیمەیل :- info@duhokcl.org
07504501824
مەرجەکان
لايەنى داواكاری پشكنين بەڵێن دەدات كە هەموو تێچووى پشكنينەكان لە ئەستۆ بگرێت بەپێی رێنماييەكانی تاقيگە.
تاقیگەکانی بيناسازى بەڵێن دەدەن بە ئەنجامدانى پشكنينە پێويستەكان بۆ ئەو نمونانەى كە لە لايەن داواكارەوە هاتووە.
تاقيگەکانی بيناسازى تا ئەو كاتە نمونەكان دەهێلێتەوە كە بە پێويستى دەزانێت، لەكاتێكدا ئەگەر داواكاری پشكنين داوای گێرانەوەى نمونەكانی بكات ( بۆ ئەو کەرەستانەى کە زیان لێکەوتوو ( تەلەف) نابن و وەکو خۆیان دەمێنن)، ئەوا دەبێت سەردانى تاقيگە بكات لەماوەى (١٠) رۆژ لە دەرچوونى ئەنجامى پشكنينەكان، بەپێچەوانەوە ئەو مافەى نامێنێت.
تاقيگەکان پابەندن بە گرتنەبەرى رێوشوێني پێويست بۆ پاراستنى نمونەكان بەدرێژايی ئەو كاتەى لە لایان دەمێننەوە.
لەكاتى تێكچوون يان شكانى نمونەكان پێش ئەنجامدانى پشكنينەكان، ئەوا لايەنى داواكاری پشكنين پابەندە بە دابينكردنی " نمونەى لەجياتى" هاوشێوەى نمونە بنەرەتيەكان وە ئەگەر نەدەكرا ئەوە بكرێت، ئەوا دەبێت "پشكنينی لەجياتى" ئەنجام بدرێت (ئەگەر كرا) وە بەپێی تێچووى نوێ و رێككەوتنى هەردوولا.
پێکهاتەى چینى ئەسفەلتى (SMA Stone mastic asphalt ) پێکدێت لە:
١- چەگلى دریشت (الرکام خشن)
٢- چەگلى وورد (الرکام الناعم)
٣- قیرى شل (مادة الرابطة الأسفلتیة)
٤- ئەلیاف (الیاف مضافة)
١- چەگلى دریشت (الرکام خشن)
٢- چەگلى وورد (الرکام الناعم)
٣- قیرى شل (مادة الرابطة الأسفلتیة)
٤- ئەلیاف (الیاف مضافة)
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی نوسراوێک لەو شوێنەی کە داوای پشکنین دەکەن (پێویستە).
هاتنی ئەندازیاری سەرپەرشتیار یان نوێنەرەکەی بۆ هێنانی کەرەستەکان (بۆ دڵنیابوون لە نەگۆرانی کەرەستە لەلایەن بەڵێندەر).
بڕی کەرستەی پێویست بۆ پشکنین (مواسەفات).
ماوەی پێویست
سی و پێنج ڕۆژ (٣٥) بۆ چل و پێنج ڕۆژ (٤٥).
تێچوو
بە پێی نوسراوی دارایی و ئابوورى/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە/ داهات و خەرجییەکان ژمارە ( 1863 لە 18/3/20241) بڕی تێچوو دیاریکراوە:
شەش ملیون و دوو سەد هەزار دینار (٦,٢٠٠,٠٠٠) ئەم نرخە گۆرانکارى بەسەر دێت بەپێی ژمارەو جۆرى پشکنینى داواکراو.
شەش ملیون و دوو سەد هەزار دینار (٦,٢٠٠,٠٠٠) ئەم نرخە گۆرانکارى بەسەر دێت بەپێی ژمارەو جۆرى پشکنینى داواکراو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی تاقیگەی تایبەتمەند دەکات، بەمەبەستی هێنانی کەرەستە بۆ پشکنین بۆ ژووری ( وەرگرتنی نمونە) بۆ ڕادەستکردنی نمونەکە بە تاقیگە.
وەرگرتنى رەزامەندى بەڕێوەبەری هونەری لەسەر نوسراوی داواکراو بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی نوسراوی داواکردنی پشکنین.
واژۆی وەرگرتنی نمونە بۆ وەرگرتنی نمونە وە ناردنی بۆ هۆبەی پەیوەندیدار.
واژۆی فەرمانبەری پشکنین و راپۆرت بۆ دروستکردنی ڕاپۆرتی پشکنین بە ڕاستی و دروستی.
واژۆی بەرپرسی هۆبەی پەیوەندیدار بۆ دروستکردنی ڕاپۆرتی پشکنین بە ڕاستی و دروستی.
واژۆی نوسینگەی هونەری بۆ وردبینکردنی ڕاپۆرت تاکو بەڕێوەبەر واژووی لەسەر بکات.
واژۆی بەڕێوەبەری تاقیگە بۆ پەسندکردنی ئەنجامەکان.
وەرگرتنەوەی ڕاپۆرتی پشکنین لە بەشى ڕاپۆرتەکان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی نموونەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MHR26
بابەت
دوا دەستکاری
12-11-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان