پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كهركوک / بهرامبهر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی ههولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
دەبێت تەمەنی خوازیاری مۆڵەت لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە هەر پیشەیەک سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکرێت.
لە هەموو نووسینگەکاندا پێویستە تۆماری تایبەت بە کاروباری پشکنین هەبێت، لە پاڵ دۆسیەی نووسراو و ڕێنماییەکانی وەزارەت.
تۆمارگەکانی دەنگ دەبێت تۆماری تایبەتیان هەبێت بۆ ئەو کاسێتانەی بڵاوی دەکەنەوە،هەر کاسێتێکیش مۆڵەتی فەرمی نەبێت لە دەزگا پسپۆرەکانەوە، ئەوا بەپێی یاسا قەدەغەیە و خاوەن تۆمارگە نابێت بەکاریان بێنێت و بڵاویان بکاتەوە.
تۆمارگەکان نابێت ئەو کاسێتانە بڵاو بکەنەوە، کە زەرەر بە دابونەریت و گەلەکەمان دەگەیەنن.
لە کاتی فرۆشتن و گواستنەوەی دوکان، یان نووسینگە، یان تۆمارگە، دەبێت بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بێت.
هەر سەرپێچییەک لە کارەکاندا بکرێت بەپێی یاسا مۆڵەتدراو سزا دەدرێت.
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات، یاخود لە ڕێگەی بریکاری یاسایی.
مۆڵەتی پیشەیی بۆ ماوەی یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵە و پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک، کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
بۆ بیانییەکان پێویستە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
پشتگیریی باجی دەرامەت.
بڕوانامەی خوێندن.
بۆ بیانییەکان، کارتی نشینگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێکەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیى گشتىی دیوان / بەڕێوەبەرایەتیى یاسا:
- بۆ بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزاردینار.
- بۆ تۆماری دەنگ (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزاردینار.
- بۆ نەخشەساز و دیکۆر (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزاردینار.
- بۆ ستۆدیۆی دەنگی (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- بۆ بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزاردینار.
- بۆ تۆماری دەنگ (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزاردینار.
- بۆ نەخشەساز و دیکۆر (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزاردینار.
- بۆ ستۆدیۆی دەنگی (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە و سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B07
بابەت
دوا دەستکاری
03-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان