بە بازاڕکردنى خزمەتگوزارییەکانى ناو فڕۆکەخانە

پێناسە
زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجى لە هەردوو بوارى (None-Aeronautical & Aeronautical).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی

کاتی کارکردن
(٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ١٠٠ مەتری
ئیمەیڵ:- Gd.office@eia.krd
964662113300+
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی
سلێمانی/ ڕاپەڕین/ ڕێگەی سلێمانی/ کەرکوک
ئیمەیڵ:- info@sulairport.krd
Airport_sul@yahoo.com

00964533173322 - 0533170017
مەرجەکان
کۆمپانیا گرێبەستى تایبەتی هەبێت لەگەڵ فڕۆکەخانە، بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکە.
خزمەتخواز پێویستی بەو خزمەتگوزارییە هەبێت کە لە فڕۆکەخانە پێشکەش دەکرێت.
دەبێـت کۆمپانیا گشت باجەکانى دابێت بە حکومەت.
دەبێت کۆمپانیا لە ڕووى داراییەوە پیشان بدات کە دەتوانێت ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
دەبێت کۆمپانیا گشت بەڵگەنامەکان پێشکەش بکات، بە مەبەستى دڵنیابوون لە بوونى کۆمپانیا بە شێوەى فەرمى وەک بڕوانامەى دامەزراندنى کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
بە پێى جۆرى خزمەتگوزارییەکە ماوەکە دەگۆڕێت، بۆ نموونە ئەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ: ئەنجامدانی گرێبەستى لەگەڵ فڕۆکەخانە بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکە، پابەندبوون بە گشت ڕێنماییەکانى فڕۆکەخانە.
تێچوو
بە پێى جۆرى خزمەتگوزارى دەگۆڕدرێت، هەر وەک هاوپێچە، بۆ نموونە لە کاتى بە کرێگرتنى شوێن هیچ ڕسوماتێک بۆ ئەنجامدانى پرۆسەکە وەرناگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
دەگۆڕدرێت بە پێى جۆرى خزمەتگوزارییەکە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
هەنگاوى یەکەم بریتییە لە پەیوەندیکردن بە فڕۆکەخانە، بۆ مەبەستى داواکردنى شوێنى کارکردن بۆ پێشکەشکردنى خزمەتەکە لە ناو فڕۆکەخانە وە دواى دیراسە و پێداچوونەوەى فڕۆکەخانە گرێبەستى لەگەڵ دەکرێت.
کارگێڕی، بۆ وەرگرتنی نوسراو / داواکاری/ ئامادەکردنی وەڵام.
ستراتیجی و ماستەر پلان، بۆ دیراسەت و هەڵسەنگاندنی داواکارییەکان دواتر دیاریکردنی شوێن.
مارکێتینگ، بۆ تاوتوێی خزمەتگوزارییەکان.
یاسایی و گرێبەست، بۆ ئامادەکردنی گرێبەست.
بەڕێوەبەری گشتی، بۆ ڕەزامەندی کۆتایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-03
دوا دەستکاری17-08-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.