پشکنین و چاودێریکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و کانزاکان و ئاوی پیشەسازی

پێناسە
بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان و کانزاکان و ئاو، دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ کوالێتی ئەم بەرهەمانەی دەگاتە دەستیان بۆ نموونە:- (تاقیگەی پشکنینی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی، تاقیگەی پشکنینی ئاوی پیشەسازی، تاقیگەی پشکنینی کانزایی).
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان-پشکنینی بەرهەمە نەوتیەکان و کانزاکان و ئاو

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
تاقیگەی ناوەندی هەولێر
هەولێر / ترافیک لایتی عەدالە / جادەی (١٠٠)مەتری
ئیمەیڵ: erbil.lab@mnr.krg.org
07517229862 07504654894
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕێگای فلکەی باز / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
0662538525
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / سەرچنار (١٠٠) مەتری
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
07480650738
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى (١٠٠)مەتری
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07507241346
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / ڕێگای کفری
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران
سۆران
ئیمەیڵ: nawtukanzakanisoran@gmail.com
07504525415
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ
زاخۆ
ئیمەیڵ: zakhonaft@gmail.com
07504503365
مەرجەکان
نووسراوی لایەنی پەیوەندیدار ئەو لایەنەى کە دەیەوێت پشکنینەکەی بۆ ئەنجامبدرێت، کۆمپانیا بێت یان فەرمانگە حکومییەکان.
هەڵبژاردنی جۆری پشکنین، کە بۆی ئەنجامبدرێت.
نموونەکە بەشێوەیەکی ستاندارد ئامادە کرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی وێستگە: بۆ ئەوەی بزانرێت، کە خاوەن وێستگە مۆڵەت پێ دراوە.
بۆ فەرمانگە حکوميیەکان پێويستى بە نووسراوى فەرمى هەيە.
ماوەی پێویست
پشکنينى سووتەمەنیيەکان (نەوت و گاز و بەنزين):(١)کاتژمێر،پشکنينى ماددە پيترۆکيمياييەکان:(١)کاتژمێر و نيو،پشکنينى گشتى:(٦)کاتژمێر، پشکنينى کانزاکان:(٨) کاتژمێر،پشکنینی گازوایل:(١بۆ٢) کاتژمێر،پشکنینی ئاو:پشکنینی فیزیاوی (٥بۆ٦)کاتژمێر،پشکنینی کیمیاوی(١بۆ٢)ڕۆژ
تێچوو
بە پێی نووسراوی وەزارەت ژمارە (٢٧٨٣) لە ٢٠٢١/٤/٥:
- پشکنینی بەنزین بۆ خاوەن بەنزینخانەکان (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار.
- پشکنینی بەنزین بۆ کۆمپانیاکان (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- پشکنینی گازوایل یان نەوتی سپی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- پشکنینی گازوایل full test (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- پشکنینی نەوتی خاو (٣٠٠،٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- پشکنینی جۆرەکانی تری سوتەمەنی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- پشکنينى ماددە پيترۆکيمياييەکان (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- پشکنینی کانزا بۆ ڕوونی بزوێنەر (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
- دڵۆپاندن بۆ بەرهەمە نەوتییەکان و مەوادی کیمیاوی و مترۆکیمیاوی (٧٥،٠٠٠)،
- نەوتی سپی (١٠ پشکنین) (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- نەوتی سپی (full test) (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.
- تاکە پشکنینی دیاریکراو (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێش ئەنجامدانی پشکنین سەرەتا لایەنی سودمەند سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات بۆ دەستنیشانکردنی نرخی پشکنینەکە و بڕینی پسوولەی پشکنین.
نمونەکە ڕادەستی تاقیگەی تایبەتمەند دەکرێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-10
دوا دەستکاری
15-07-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان