پێناسە
خۆتۆمارکردنی قوتابی / خوێندکارە لەو کۆلێژ یان پەیمانگەیەی کە بە پێی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ناوەندی وەرگرتن (سیستەمی زانکۆلاین) وەرگیراون.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە قوتابی / خوێندکار لە سیستەمی زانکۆلاین وەرگیرابێت.
پێویستە بڕوانامەی قوتابی / خوێندکار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی تایبەتمەند ڕاستاندنی بۆ کرابێت.
پێویستە قوتابی / خوێندکار پشکنینی تەندروستی چاوی هەبێت.
پێویستە قوتابی / خوێندکار لە کاتی خۆتۆمارکردن خۆی ئامادە بێت.
بۆ ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی، کە پێشکەشکردنی فۆڕمی وەرگرتن بە ئەلیکترۆنییە پێویستە سەرەتا قوتابی / خوێنکار فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە لە ڕێگەی پەیجی فەرمی زانکۆکە پڕبکاتەوە لە کاتی سەردانیکردن وێنەیەک لە فۆڕمی پڕکراوەی پێبێت.
پێویستە هەر خوێندکارێک لە لایەن فەرمانبەرێکی حکومەتەوە دەستەبەری دارایی (الکفیل) بکرێت.
بۆ قوتابیانی ئێواران و پارالێڵ پێویستە پسوولەی کرێی خوێندنی هەبیت.
بۆ خوێندکارانی کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر جینۆسایدکراوان و خودی زیندانی سیاسی یان یەکێک لە منداڵەکانی پێویستە پشتگیری لە وەزارەتی شەهیدان بهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی پۆلی دوازدە (١٢).
کۆپی کارتی زانیاری یاخود پشتگیری نیشتەجێبوون.
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزمانەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی) ڕەنگاوڕەنگ.
پشکنینی چاو.
پێنج (٥) وێنەی خوێندکار.
دەستەبەر (کفالە) و بەڵێننامەی خوێندکار.
فۆڕمی خۆراک.
وێنەیەکی کەسی لەسەر (CD) یاخود ناردنی بە (Email).
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ئەنجەمەنی وەزیران ژمارە (٨٦) ساڵی ٢٠١٦:
- بۆ خۆتۆمارکردنی ئەو خوێندکار و / قوتابییانەی، کە لە سیستەمی زانکۆلاین وەرگیراون بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت.
- ئەگەر لە ناو زانکۆ بەڵێننامە و (دەستەبەر) کەفالە بکات، بڕی (٤,٠٠٠) چوار هەزار دینار بۆ بەڵێننامە بڕی (٦,٠٠٠) شەش هەزار دینار بۆ (دەستەبەر) کەفالە.
- بۆ خۆتۆمارکردنی ئەو خوێندکار و / قوتابییانەی، کە لە سیستەمی زانکۆلاین وەرگیراون بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت.
- ئەگەر لە ناو زانکۆ بەڵێننامە و (دەستەبەر) کەفالە بکات، بڕی (٤,٠٠٠) چوار هەزار دینار بۆ بەڵێننامە بڕی (٦,٠٠٠) شەش هەزار دینار بۆ (دەستەبەر) کەفالە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ ئەو زانکۆیانەی پرۆسەی وەرگرتنی خۆتۆمارکردنی سەرەتاییان ئۆنلاینە سەرەتا سەردانی سایتی زانکۆکەیان دەکەن، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین.
قوتابی / خوێندکاری وەرگیراو لە زانکۆ سەردانی لیژنەی پێشوازی دەکات لەو کۆلێژ یان پەیمانگەیەی لێی وەرگیراوە، بە مەبەستی ڕێکخستنی مامەڵەی وەرگرتنی.
قوتابی / خوێندکار سەردانی ژمێریار دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی پێویست.
قوتابی / خوێندکار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی دەستەبەر (کفالە) و بەڵێننامە.
دوای جێبەجێکردنی گشت ڕێکارەکان لە لایەن لیژنەی پێشوازی وردبینی کۆتایی بۆ دەکرێت و پرۆسەی تۆمارکردنی قوتابی/ خوێندکار کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-15
بابەت
دوا دەستکاری
18-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان