مۆڵەتی بریکاری غاز

پێناسە
ڕێگەدان بە فرۆشتن و دابەشکردنی بوتڵی غاز بەپێى مەرج و ڕێنماییەکانی دابەشکردن، واتا بوون بە بریکاری دابەشکردنی غاز.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان) 5 خزمەت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕێگای فلکەی باز / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504401346
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی کازیوە
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
0533510205
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى (١٠٠)مەتری
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07504570485
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ
زاخۆ / بێدار / نزیک نەخۆشخانەی بێداری
ئیمەیڵ: naftzakho@gmail.com
07517716530
مەرجەکان
ڕەگەزى نێر بێت.
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ زیاتر بێت.
مۆڵەتی شوفێری گشتی هەبێت.
بارهەڵگر بەپێی ڕێنماييەكان، بە ناوى خۆى بێت و لە جۆری گاز بێت.
لارى نەبوونى ئەو يەكە ئيدارييەى بريكاریيەتەكەى لێ ئيش دەكات بهێنێت.
فەرمانبەری حکومی نەبێت.
هەبوونی پاکانەی باجی دەرامەت.
كردنەوەى حيساب جارى لە بانک. (ئەم خاڵە تەنیا لە پارێزگای هەولێر پەیرەو دەکرێت).
پێویستە خزمەتخواز خۆی کارەکان ئەنجامبدات.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئاسایش، تەنیا بۆ گەرمیان و دهۆک و زاخۆ.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی (نفوس)، بە مەبەستی ناساندنی خاوەن بریکاری غاز.
ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسية)، بۆ دڵنیابوون لە هاوڵاتی بوون عێراقی.
کارتی زانیاری، بۆ زانینی شوێنی نیشتەجێبوونی بریکارەکە.
فۆڕمی خۆراک، بۆ زیاتر زانیاری دەربارەی باری خێزانیی بریکارەکە.
نووسراوى يەکەی کارگێڕى و پارێزگا، بۆ سەلماندنی پێویستیی يەکەی ئيدارى بە مۆڵەتی بريكارى غاز، هەروەها پێویستبوون بە بریکاری زیاتری غاز لەو ناوچەیە.
مۆڵەتى شوفێرى گشتى نوێكراوە، مۆڵەتى گشتى شوفێرى پێویستە لەبەر ئەوەی خاوەن بريكار خۆى ئۆتۆمۆبێلەکەى غازى دابەشكردن لێ دەخوڕێت.
بۆ هەولێر و دهۆک (ساڵنامەى بارهەڵگر نوێكراوە و مۆدێلی لە پێنج (٥) ساڵ زياتر نەبێت، ساڵنامەى (سنوية) ئۆتۆمبێل پێویستەو نوێكراوە بێت بۆ ئەوەى كێشە لە هاتووچۆى ئۆتۆمبێل دروست نەبێت لە كاتى لێخوڕین لە لايەن كارمةندانى هاتووچۆ، وە پێویستە مۆدێلەکانی ئۆتۆمۆبێل لە پێنج (٥) مۆدێل تێنەپەڕێت بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەكان نوێ و مۆدێرن لە كاتى لێخوڕين و هاتووچۆ و بەتايبەت لە ناو گەڕەکەكان)، بەڵام لە سلێمانى و گەرميان ڕەچاوى مۆدێل ناكرێت تەنیا مەرجەكانى توندوتۆڵى تێدا بێت.
پاكانەى باجى دەرامەت، بۆ ئەوەى باجى ساڵانەى بريكار لە كاتى خۆى بدات. تەنیا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک و زاخۆ.
ماوەی پێویست
چوار (٤) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بۆ پارێزگای هەولێر:
پارەی ڕسوماتی گرێبەست (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینارە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتیی داهات و خەرجییەکان ژمارە (٢٠٠٦١) لە ٩/١٢/٢٠١٣.

لە پارێزگاکانی (سلێمانی، دهۆک ، ئیدارەی گەمیان، زاخۆ) هیچ ڕسوماتێک وەرناگیرێت لەبەر ئەوەی کارگەکان ناحکومیین.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ پارێزگای هەولێر، خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەکات.
سەردانی ژووری کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکە.
سەردانی بەشی دابەشکردن دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکە.
سەردانی هۆبەی سەلامەتی و ئاگرکوژێنەوە دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانى كەشف لەسەر بارهەڵگرەکەى.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی دانانی بارمتە (تأمينات).
سەردانی ژووری دابەشکردن دەکات، بە مەبەستی کردنەوەی فایل و دەرهێنانی فەرمانی پێویست بۆ کارکردنی.
سەردانی ژووری یاسا دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ بریکارەکە.
بۆ پارێزگای (سلێمانی، دهۆک، ئیدارەی گەرمیان، زاخۆ):-
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕاستاندن.
سەردانی ژووری کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی لە نووسراوە هاتووەکان.
سەردانی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات، بە مەبەستی کردنەوەی دۆسیەی تایبەت، بەڵام لە دهۆک دەچێتە هۆبەی غاز.
سەردانی ژووری یاسا دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست. (ئیدارەی گەرمیان بەشی یاسایی نییە)، بۆ گرێبەست و کۆتایی پرۆسەکە سەردانی فەرمانگەی دادنوس دەکات.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-02
دوا دەستکاری14-07-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.