ڕوخاندن بەشێکە له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، لە ڕێگەی ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان دەتوانن خانوو و باڵاخانە کۆن و نالەبارەکان بڕوخێنن بۆ ئەوەى سەرلەنوێ پڕۆژەى نوێى لەسەر دروستبکەن.
مۆڵەت و ڕێگاپێدان
ئهم خزمهتە پێشکهشدهکرێت بۆ ههموو بنکە گەشتیارییەکانی ههرێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراو، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای مەی فرۆشتن، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، ئاهەنگی تایبەت لە هۆتێل، ئاهەنگی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ) پێش دهستبەکاربوون.
پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەتمەند لە بواری فێرکردنی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆرسیکل، بۆ هەموو هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەرێم، کە تەمەنی شازدە (١٦) ساڵی تەواو کردبێت.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە ناوەندە پزیشکییەکانی (نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت) کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشدەکەن.
پێدانی مۆڵەتی وەرشەیە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێڕ بە پیشەوەرانی وەرشەی سەربەخۆ و وەرشەی پێشکەوتوو.
بریتییە لە کارە میدیاییە ڕادیۆ و سەتەلایت و تەلەڤزیۆنەکان کە لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنرێت و لە ڕێگەی مۆڵەتی کارکردن لەو بوارانەدا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
هاوردەکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە، کە لە ماددەی (٣)، یەک، لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەیان پێکراوە و پێویستییان بە ڕێگەپێدانی ئەمنی هەیە.