مۆڵەت و ڕێگاپێدان

ئەم پرۆسەیە بریتییە لە دەرکردنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن و ئامێری پێویست هاوردە بکەن.
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی زانکۆ و لقی زانکۆی نێودەوڵەتی، پەیمانگەی تایبەت، لقی زانکۆی تایبەتی ناوخۆیی و لقی پەیمانگەی تایبەتی ناوخۆییە، هەروەها کردنەوەی کۆلێژ، سەنتەری زانستی و بەشی زانستی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان به‌و پڕۆژانه‌ى له‌ياساى وەبەرهێناندا هاتوون بە هەموو سێکتەرەکانییەوە، لەگەڵ سوود وەرگرتنی وەبەرهێن لە ئیمتیازاتی پێشکەشکراو وەک لێخۆشبوونی باج و تەحویلکردنی پارە بۆ دەرەوەی هەرێم و چەند ئیمتیازاتێکی تر.
(ماددەی دووەم، خاڵی ١ تا ١١).
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
بریتییە لە پێدانی مۆڵەت بەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی). ئەو مۆڵەتە پێویستە دوای چوار (٤) ساڵ نوێبکرێتەوە.