ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
مۆڵەت و ڕێگاپێدان
هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
لەبەر پێویستی هەندێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، بۆ نمونە کۆمپانیاکانی سیکیوریتی بۆ پەیوەندی ناوخۆیی نێوان فەرمانبەرەکانیان لە کاتی کارکردنیان و بەکارهێنانی ئامێرەکانی بێتەل، کە پێویستی بە دابینکردنی لەرەلەری (VHF, UHF) هەیە، بۆیان تەرخان دەکرێت لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (LTE 4G) کە لەبەر دەستە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٣ تاکو ئێستا لە لایەن (٤) چوار کۆمپانیای مۆڵەت پێدراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
كۆمپانیای دهستی کاری خۆماڵی نووسینگهیهكی بهكارخستنی كرێكاری خۆماڵییه، كه خاوهنهكهی كهسێكی مهعنهوی بێت وهک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتەرهكانی ڕاهێنانی پیشهیی له كهرتی تایبهت).
هەموو پڕۆژەیەکى سامانى ئاژەڵ وەک (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە، ماسی) پێش دەست بەکارکردن پێویستە مۆڵەتى کارکردن وەربگرێت.
بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای پاسەوانی تایبەت، بە مەبەستی پاسەوانیکردن لە دامەزراوە تایبەتەکان.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە سەرتاشخانەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسای کار بکەن، ئەم مۆڵەتە بۆ ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێدەکرێتەوە.
باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.