ڕێکخستنى بەرهەمهێنانى بەروبوومەکان بە شێوەیەکى تەندروست و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و هونەرى و هەروەها پابەندبوونى جووتیاران و خاوەن پرۆژەکان بە ڕێنماییەکانى کشتوکاڵى و کار ئاسانى بۆ کۆکردنەوەى داتا و زانیارى پڕۆژەکانى باخدارى.
مۆڵەت و ڕێگاپێدان
بریتییە لە پێدانى مۆڵەتى بیری قووڵ بۆ زەوى کشتوکاڵ و پیشەسازى و خواردنەوە بۆ گشت هاوڵاتیان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان، بەمەبەستى هەڵکەندنى بیرى قووڵ.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
ئهم خزمهتە پێشکهشدهکرێت بۆ ههموو بنکە گەشتیارییەکانی ههرێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراوی، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای (مەی فرۆشتن)، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
مۆڵەت بە یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەگەڵ سەرجەم پێداویستییەكان.
هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گەورە مافی گۆڕینی عارەبانەکەی هەیە لە فلاتەوە بۆ تانکی، یان لە فلاتەوە بۆ قەلاب یاخود هەر جۆرە عارەبانەیەکی تر بۆ بەکارهێنانی، بە مەبەستی کارکردن.
پێدانی مۆڵەتی بەخێوکەرییە بۆ فهرمانبهرى داواکار، کە کەسی پلە یەکی خێزانەکەی نەخۆشە یان خاوهن پێداويستى تايبهتە توانای کارکردنيان نيیه پێویستیان بە بەخێوکەر هەیە.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوەیە بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان.
هەر پەیمانگایەکی فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى و پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن، پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە.