پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
مۆڵەت و ڕێگاپێدان
پێدانی مۆڵەتی چەکە بۆ هاوڵاتییانی مەدەنی دانیشتووی هەرێمی کوردستان.
بریتییە لە تۆمارکردنی نووسینگە، هۆتێل یان ڕێستورانت لە ژێر ناوی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتە بۆ کردنەوەی پەیمانگای فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى، پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێرکردن، وێڕای تواناکانی حکومەت زەمینەی گونجاو دێتە کایەوە بۆ کێبرکێ لە بواری پەروەردەی دروست لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به هه‌موو شوێنه‌كانی وه‌ک (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، پیشه‌سازی، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، په‌رستگاكان، شوشتنگه‌كان) دەکرێت، یاخود هه‌ر شوێنیک پێویستی به ئاوی خواردنه‌وه هه‌بێت و دوای سه‌ردانیكردنی تیمه‌كانی سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بڕیاری پێویستی له باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو (کۆمپانیا، نووسینگه و وەکالە) گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان پێش ده‌ستپێکردنی کار.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی دەرمانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیاکان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا هاوردەی دەکەن.
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
پێدانی مۆڵەتی کارگە (تەواوکردنی دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێنراوە.