بەڵگەنامەیەکی فەرمییە، کە ناسنامە و ڕەگەزنامەی هەڵگرەکەی دەسەلمێنێت و مافی گەشتکردنی پێ دەدات.
بەڵگەنامە
هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک خاوەنی ساڵیانهی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازەبکاتەوە.
تۆمارکردنی ئهو ئۆتۆمبێلانهیه له دهرهوەی وڵات به شێوهیهکی یاسایی هاوردهی ههرێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره کاتی) له بهڕێوهبهرایهتییهکانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆماردهکرێن و ژمارهی ئهو پارێزگایهی پێدهدرێت، که لێی تۆمار دهکرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن.
بریتییە لە یەکسانکردنی سەرجەم ئەو بڕوانامانەی لە دەرەوەی عێراق بە دەستهاتوون.
بريکاردەر (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکارى (الوکيل) خۆى، بە مەبەستى جێبەجێکردنى کارە ياساييەکانی لە بری خۆى کە لەگەڵ یاسا و دابونەریتەکان بگونجێت.
هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەڕابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردەیە بۆ ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
بریتییه له تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له پسوولهی خۆراک. وهک (لهدایکبوون، هاوسهرگیری، گهڕانهوه له دهرهوهی وڵات)، لهگهڵ سڕینهوهی ناوی مردووان و گواستنهوهی پسوولهی خۆراک له نێوان شارهکان و بریکارهکانی خۆراک.