تۆمارکردنی گرێبهستێکه له نێوان خاوهن کار، کە لەوانەیە کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بێت، لەگەڵ کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی، تایبەت بە ئەنجامدانی کارێک، لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێک دەکەون، دیار دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
بەڵگەنامە
گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن موڵک و کرێچی یان خاوەن موڵک و لایەنێکی حکومی ئەنجامدەدرێت و پەسەند دەکرێت، بە ێی ئەو خەمڵاندنەی، کە لیژنەی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات بۆ دیاریکردنی باجی سەر موڵکەکە.
هەر کۆمپانیایەک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى هەبێت، لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێرى بانکی و (چەکى بانکی)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.
بریتییە لە پەسەندکردنى ناوى دەرچووانى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕاستاندنى بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانن.
بەڵگەنامەیەکی یاساییە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی خاوەن قەرز، کە قەرزدار ئامادەی دەکات بۆ خاوەن قەرز.
گواستنهوهی تۆماری ئۆتۆمبێلە به ههموو جۆرهکانییەوە له پارێزگایهک بۆ پارێزگایهکی تر، لەسەر داواکاری و خواستی خزمەتخواز.
بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتییان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاوڵاتییان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەتپێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.
هەر کەسێک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى تایبەت بە خۆی هەبێت لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێری بانکی (چەکى بانک)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.