بەڵگەنامە

مافی بانانە، گرێبەستێکە لە سەر موڵکێک لە نێوان خاوەن موڵک و بەکرێگری بانانە، بە گرێبەستی بەکرێدانی درێژخایەن ناودەبرێت، بەپێی ناوەڕۆکەکەی خاوەن موڵک مافی بیناکردن و بەکارهێنان دەدات بە کرێگر بەپێی ئەو مەرجانەی لە گرێبەستەکەدا لەسەری ڕێککەوتوون.
بریتییە لە تۆمارکردنى گرێبەستێک لە نێوان فرۆشیار و کڕیار، بەڵام کڕیار کەسى واتاییە (شخص معنوي)، بەپێى یاسا ئەم کەسایەتییە پێدراوە وەکو (کۆمپانیا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان)، کە بەپێی چەند مەرجێک و ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمارکردنەکە ئەنجامدەدرێت.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
پەسەندکردنى بڕیارەکانى دابەشکردن بۆ جووتیاران، یان هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەی کە خاوەنەکانیان مەرجى یاساییان لە دەست داوە، یان مردوون، و گواستنەوەیان بۆ سەر ناوى میراتگرەکانیان، دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان بڕیارى لەسەر دەدرێت و لە وەزارەت پەسەند دەکرێت.
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە ناوەوەی هەرێم دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەبردرێنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە لایەن وەزارەتی داد ڕادەستێنرێن و پەسەنددەکرێت.