تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسانێکی ئاسایی یان لایەنی مەعنەوی، کە تێیدا لەسەر ئەنجامدانی کارێک یان ڕەفتارێک ڕێکدەکەون. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لە سەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو، بە مەرجێک بە پێچەوانەی یاسا و دابونەریتی گشتی نەبێت.
بەڵگەنامە
گرێبەستێکە لە نێوان فرۆشیار و کڕیار ئەنجامدەدرێت، بەپێی گرێبەستەکە فرۆشیار مافی ڕەفتارکردن بە موڵکی کشتوکاڵی لە بەرژەوەندی لایەنی دووەم، کە کڕیارە بەتاڵدەکاتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمانگەی کشتوکاڵی تایبەتمەند، ئەو گرێبەستە شێوەی یاسایی وەردەگرێت بە تۆمارکردنی لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، دوای وەرگرتنی دانپێدانانی هەردوو لایەن.
نوێکردنەوەی ساڵانەی ناسنامەی بریکاری هەر بریکارێکە لە بەڕێوەبەرایەتی تایبەتمەندی خۆی. بریکاری ئارد لە بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە. بریکاری خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک.
ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە و پێویستییان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتى دەکەن، نوێنەرایەتی ئەو داواکارییانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزیدەکەنەوە.
گڵدانەوەی موڵکێک یان سەرچاوەیەکی فەرمی داهاتە لە فەرمانگە دادنوسییەکان بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی فەرمی لەسەر داواکاری ئەو لایەنە.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بۆ هاوبەشبوون لە کارێک یان مافێک. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
بریتییە لە جەختکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاستی و دروستی دەرچوونی بەڵگەنامەکان بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە لایەن هاوڵاتیان و کەرتی تایبەتەوە لە دەرەوەی وڵات.
ئهستۆى دارایی (ذمة مالیة) کهسێکه لاى کهسێکى تر، کە ناتوانێ ڕاستهوخۆ پێی بداتهوه و له ڕێگهى دادنوسهوه بۆ خاوهنهکهى دهیگهڕێنێتهوه يان دهيپارێزێت. بەهۆى ئەوەى خاوهنهکهى (له دهرهوهى وڵاته يان کێشە لەنێوانیاندا هەیە يان کۆچیکردووه بۆ ميراتگرانى دهگهڕێندرێتهوه).
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار، بە دانانی موڵکی قەرزدار لە ژێر بارمتە، بەو مەرجەی موڵکەکە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێکی باوەڕپێکراو (ید عدل)، بە مەرجێک ناوی ئەو کەسە لە تۆماری هەمیشەییەکە و مامەڵەکە تۆمارکرابێت. ئەم گرێبەستە بە ڕەزامەندی و دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجامدەدرێت.
ئەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن سەردانی کوردستان بکەنەوە بە هۆی بارودۆخی تەندروستییەوە، یان بە هۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرییان بۆ درێژبکرێتەوە، لە ڕێگای نوێنەرایەتییەوە داواکاری و بەڵگەنامەکانیان پێشکەشدەکەن.