بۆ تۆمارکردن و کردنەوەى لقی کۆمپانیا و ڕێکخراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى بتوانن لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا چاڵاکی بازرگانی و ڕێکخراوەیی ئەنجامبدەن.
بەڵگەنامە
بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مامەڵانەیە، کە پێشتر لە فەرمانگە دادنوسییەکان ئەنجامدراون، لە لایەن یەکێک یان هەموو لایەنەکان، لەبەر هەر هۆکارێک بێت.
بریتییە لە پهسهندکردن و ڕاستاندنی بڕوانامەى قوتابی / خوێندکارانی دهرچووی زانکۆ و پەیمانگە حکومییهکان لە دکتۆرا، ماستهر، بهکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا و دبلۆم، دوای وردبینی و یهکانگیربوونی؛ نوقسراو، زانیاری، مۆر و واژۆی سهر بڕوانامه لهگهڵ ئهو داتایەی له هۆبهی بڕوانامهکان پارێزراوه، چ له شێوهی فایلی بهرجهسته یان فایل و داتای کۆمپیوتهری، ههماههنگی لهگهڵ زانکۆ حکومییهکان بۆ ئهم مهبهسته.
بریتییە لە بەدەستهێنان و پرۆسێسکردنی ئەو کورسییانەی لە لایەن وڵاتان یان زانکۆکانی دەرەوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامە پێشکەش بە قوتابی و خوێندکارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
بریتییە لە هاوتاکردنی کۆنمرەی ئەو بڕوانامانەی، کە لە دەرەوەی عێراق بە دەستهاتوون.
کەسێک دەبێتە دەستەبەر (کفیل)ی کەسێکی تر لە سەر بڕە پارەیەکی دیارکراو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی کەس یاخود لایەنی سێیەم. دەستەبەری دارایی لە فەرمانگەکانی دادنوسی ڕێکدەخرێت.
وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی، کە لە گشت دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا.
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر بریکارکردنی (توکیل) کەسێکی نزیک لە ناکام یان پارێزەرێک لەسەر داوای پێبسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم)ی ناکام، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ناکام.
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر ڕەفتارکردنی ماڵیی (گوازراوە، نەگوازراوە) بە موڵکی ناکام وەک (کڕین، فڕۆشتن، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو، یان جیاکردنەوە و یەکخستنی موڵکی ناکام)، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی ناکام.