بریتییه له وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گەنمی جوتیاران، بۆ مه‌به‌ستی پاڵپشتیکردنی جوتیاران. ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆ جوتیاران خه‌رجده‌کرێت له نه‌فه‌قه‌ی حاکمەی عێراق ده‌رده‌چێت، کە تیایدا به‌شی هه‌رێمی کوردستان دیاریکراوه. شێوازی وه‌رگرتن به‌پێی پلانی ساڵانه‌ی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانه‌وێله‌ی به‌غداد دیاریدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی
به‌پێی بڕیاری (٩٨٦)ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان؛ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک، ئارد دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیان. بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ک مانگانە (١١،٤٧٥) یازدە کیلۆ و چوار سه‌د و حه‌فتا و پێنج گرام گه‌نم بۆ سایلۆکان دابینده‌کرێت. به‌پێی پلانی کۆمپانیای بازرگانیی دانه‌وێڵه‌ی به‌غداد، گه‌نم دابه‌شده‌کات به‌سه‌ر ئاشه هونه‌رییه‌کان، ئەو ئاشانەی بۆ پسووله‌ی خۆراک کارده‌که‌ن.