حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان (دایک، باوک، هاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک، برا) و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی (ئەوەی منحەی مانگانە وەردەگرێت) لە کرێی پشکنین، چارەسەرکردن و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی حکومی لە ناو هەرێمدا دەبەخشرێن.
تۆمارکردنی ناوی زیندانیکراو و ڕاگیراوانی سیاسیی کوردستانە:

زیندانیکراوی سیاسی: ئەو کەسەیە، کە گیرابێت یان زیندانی کرابێت بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین دژی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە عێراق، تاکو ٢٠٠٣/٤/٩ی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێم لە عێراق، لەسەر ڕادەربڕین و بیروباوەر، ئینتمایی نیشتمانی یان سیاسی، یاخود لایەنگریکردنی ئۆپۆزیسیۆن، یارمەتیدانیان یان بەشداریکردن لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بڕیاری حوکمکردنی لە لایەن یەکێک لە دادگاکان، یاخود دەسەڵاتەکانی سەر بە ڕژێمە ناوبراوەکان درابێت.

گیراوی سیاسی: هەر کەسێک گیرابێت، گلدرابێتەوە یان ڕاگیرابێ بەبێ ئەوەی بڕیاری حوکم لەبارەیەوە لە لایەن دادگایەکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت، بەپێی پێناسەی (زیندانی کراوی سیاسی).

بڕینەوەی منحەیەکی خانەنشینی مانگانە بۆیان، دوای پشتڕاستکردنەوەیان و ناساندنیان وەکو زیندانیکراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی، کە دیاریدەکرێت بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی لە کوردستان.
خزمەتێکە پێشکەش بە کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و جینۆسایدکراوان دەکرێت لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری، بە بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار. ئەو بڕە پارەیە کە پێیان دەدرێت (منحەیە)، لە لایەن حکومەتەوە لێيان وەرناگیرێتەوە.
ئەم خزمەتە پێشکەشدەکرێت بۆ ئەو کچ و کوڕانە کە بۆ جاری یەکەم هاوسەرگیری دەکەن.
شەهید: هەرکەسێک گیانی خۆی بەختکردبێت لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی وەک بەرگریکردنێک لە مافی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێندەکرێت:
آ- شەهیدی سەنگەر: هەر کەسێک لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرەنجامی هەردووکیان، دژ بە ڕژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوا یەکەکان وەک بەرگریکردنێک لە خاک و گەلی کوردستان شەهیدبووبێت.
ب- شەهیدی جینۆساید: هەرکەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید، لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، جینۆسایدی بارزانییەکان یان کوردە فەیلییەکان، یاخود هەر تاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورییەکان، ئەرمەنەکان و ئەوانی تر.
ج- شەهیدی هاوڵاتی: هەر کەسێک شەهید بووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگییەکان، کارە تیرۆریستییەکان یان کۆچپێکردنی زۆرەملێ، یاخود لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنییەکەی گەلی کوردستان و کۆچ پێکردنەکانی تر.