پێدانی بەخششی (منحەی) هاوسەرگیری بۆ کچ و کوڕانی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان

پێناسە
خزمەتێکە پێشکەش بە کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و جینۆسایدکراوان دەکرێت لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری، بە بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار. ئەو بڕە پارەیە کە پێیان دەدرێت (منحەیە)، لە لایەن حکومەتەوە لێيان وەرناگیرێتەوە.
ئەم خزمەتە پێشکەشدەکرێت بۆ ئەو کچ و کوڕانە کە بۆ جاری یەکەم هاوسەرگیری دەکەن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیڵ:- info@moma.gov.krd

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکان
پێدانی بەخششی هاوسەرگیری تەنیا بۆ یەک جارە، بە بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار، بۆ کچ و کوڕی ‌شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایکراو، بەپێی بارودۆخی دارایی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی ناسنامەی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو دەسەلمێنێت، کە کچ و کوری شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوە.
گرێبەستی هاوسەرگیری پەسەندکراو دەسەلمێنێت، کە هاوسەرگیرییان کردووە.
ناسنامەی باری شارستانی هەردوو لایەن.
ماوەی پێویست
پێشکەشکردنی مامەڵەکە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بیست (٢٠) خولەکی پێویستە، بەڵام گەڕانەوەی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و خەرجکردنی بەخششەکە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کاتەکەی نادیارە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی ژووری خزمەتگوزارییەکان دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە بەخششی هاوسەرگیری.
سەردانی بانکی زانیاری دەکات، بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی جۆری شەهیدەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر فۆڕمەکە.
دووبارە سەردانی ژووری خزمەتگوزارییەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی فۆڕمەکە و کۆتایی مامەڵەکە، دواتر خزمەتخواز لە ڕێگەی تەلەفۆن ئاگاداردەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی بڕی بەخششەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-10
دوا دەستکاری15-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.