647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

تۆمارکردنی موڵک بە ناوی کەسی بیانی (تسجیل بأسم الأجانب)

پێناسە
بریتییە لە تۆمارکردنی گرێبەستی فرۆشتنی موڵکێک لەگەڵ کڕیارێکى (بیانی)، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
دەکرێت لە ڕێگای نوێنەرەوە ئەو خزمەتە پێشکەش بکرێت، لە ڕێگای بریکارنامەوە، کە بە شێوەیەکی یاسایی بریکارنامەکە دەرچووبێت.
پێویستە کڕیار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی نەبێت.
هیچ بەربەستێکی کارگێڕی (ئیداری) و سەربازی نەبێت لە هەرێمی کوردستان.
موڵکەکە دوورییەکەی لە (٣٠کم) کەمتر نەبێت لە نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ‌.
نابێت زەوییەکە کشتوکاڵی بێت.
پێویستە بنەمای هاو ڕەفتارکردن (المعاملة بالمثل) هەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتەی، کە ڕەگەزنامەی هاوڵاتییەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.
کەسی بیانی دەتوانێت تەنها یەک (١) موڵک بۆ نیشتەجێبوون و یەک (١) شوێنی کار (محل عمل) بۆ کارکردن بەناوی خۆی تۆمار بکات.
ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی شارەوانی، پەیوەندییەکانی دەرەوە، پارێزگاری سنووری موڵکەکە و لایەنی سەربازی پێویستە.
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، سەرۆکایەتیی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرتی کڕیار.
کارتی نشینگە (اقامة)ی کڕیار.
ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی خۆی.
وێنەی تۆماری موڵک.
وێنەی کەسیی (صورة شخصیة) کڕیار.
ماوەی پێویست
دوای هێنانەوەی ڕەزامەندی ئەو لایەنانەی بۆ تەملیکی خانووبەرە بە ناوی کەسانی بیانی لە مادەی (١٥٤) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە دیاریکراوە پێنچ (٥) بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
- ڕێژەی (٢٪) لە نرخی خەمڵاندنی موڵک. پاڵپشت بە بڕگەی (ا) لە ماددەی (٤٨) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی١٩٨١ی هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪١) ڕەسمی پوول بەپێی بڕگە (چوارەم) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- بڕی (١٢,٠٠٠) دوازدە هەزار دینار بۆ لیژنەی کەشف و تەقدیر قیمەی عقار بە پێی ڕێنمایی تایبەت بە یاسای خەمڵاندنی بەهای خانووبەرە و سوودەکانی ژمارەی (٨٥) ساڵی ١٩٧٨ی هەموارکراو.
- بڕی (٧,٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادی، بەپێی بڕگە (٨) لە مادەی (٥٣)ی یاسای ڕەسمی دادی (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆمار بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ى ساڵی ١٩٨١ى هەموارکراو.
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی وێنەی تۆمار بەپێی بڕگە (٣٦) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فۆڕم.
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی داواکاری فۆڕمی نمونە (١٠) بە پێی بڕگە (٤٩) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
ڕێکار و هەنگاوەکان
دوای هێنانی ڕەزامەندیی لایەنەکان، کە لە مەرجەکان ئاماژەی بۆ کراوە لەسەر فۆڕمی نموونەی ژمارە (٢٦) ئەو لایەنانە واژۆیان کردبێت، خزمەتخواز سەردانی فەرمانگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری (عریضة).
وەرگرتنی فۆڕمی ژمارە (١٠)، کە تایبەتە بە مامەڵەی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی مۆرکردن و واژۆکردن لەسەر فۆڕمی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان و ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری دۆسیەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەکە.
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆماری هەمیشەیی و وردبینیکردنی.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ نیشانەیەکی گڵدانەوە لەسەر موڵکەکە.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی کرێی پشکنین.
سەردانی ژووری نۆڕین (کشف) دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
سەردانی ژووری یاریدەدەر دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەسمەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و ڕەسمی پوول.
سردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕەسم.
سەردانی ژووری تۆمارکار و یاریدەدەرەکان دەکات بەپێی سنوورەکانیان، بە مەبەستی تۆمارکردن و دانپێدانان (اقرار).
ناردنی مامەڵەکان بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینیکردنی.
دوای پەسەندکردن لە لایەن دەستەوە کۆتا هەنگاو، وێنەی تۆماری موڵکەکەی وەردەگرێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-17
دوا دەستکاری06-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.