پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای پاسەوانی تایبەت، بە مەبەستی پاسەوانیکردن لە دامەزراوە تایبەتەکان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت.
هێنانی نووسراوی ڕاوبۆچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
دانانی بارمتە بە شێوەی چەکی بانکی لە هەر بانکێکی حکومی لە هەرێمی کوردستان بە بڕی (٢٥٠،٠٠٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای خۆماڵی، وە بڕی (٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠) پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای بیانی.
بۆ نوێکردنەوە دووبارە پێویست بە وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنی ناکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی(یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
بڕوانامەی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٦٠) شەست ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٢ ئاماژە بە یاسای ژمارە (١٨) ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە کاری کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان:
- (١٢،٠٠٠،٠٠٠) دوانزە ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ.
- (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
- بارمتە بە بڕی (٢٥٠،٠٠٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای خۆماڵی، وە بڕی (٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠) پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای بیانی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرەتا پێویستە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات، بە مەبەستی داواکاری وەرەگرتنی کۆمپانیا. دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان نوسراوی وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنی دەکرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆبەی هاتوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز دوای (٦٠) شەست ڕۆژدا ئاگادار دەکرێتەوە لە ئەنجامی پێدان یاخود ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی، لە کاتی ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی، پێویستە خزمەتخواز لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان بکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو، لە هەمان ڕۆژ نوسراو دەکرێت بۆ پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆی تایبەتمەند، بە مەبەستی پشکنینی کۆمپانیا.
دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامی لیژنەی پشکنین لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆی تایبەتمەند بۆ وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان مۆڵەتەکەی بۆ ئامادە دەکرێت خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی سەردانیکردن بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-42
دوا دەستکاری16-08-2023

Add new comment