پێدانى مۆڵەتى کاتى بۆ دروستکردنى ڕەژوو

پێناسە
پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى ڕەژووە لە هەرێمى کوردستان، بە خاوەن باخ و کارگەکانى دروستکردنى ڕەژوو (مۆڵەت پێدراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم). ئەم مۆڵەتە کاتییە (ساڵانەیە)، مەبەست لێی سنووردارکردنى دروستکردنى ڕەژووە، بە ئامانجى پاراستنى دارستانەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو/ب. گ. باخدارى و دارستان و پاوان/ب. دارستان و پاوان لە پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخدارى و دارستان و پاوان / هەولێر
هه‌ولێر / شه‌قامی ڕاستى
ئیمەیڵ: info@moawr.org.krd
07504786336
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / هەولێر
هه‌ولێر / ڕێگاى پیرمام نزیک پیشەسازى باکوور
ئیمەیڵ: darstanihawler@gmail.com
07504490053
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / سلێمانى
سلێمانى / بەکرەجۆ
ئیمەیڵ: sulyforetry@gmail.com
0533160336
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / دهۆک
دهۆک / شەقامى ئەنوەر مایى
ئیمەیڵ: foretryduohokdirec@gmail.com
07518054956
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / هەڵەبجە
هەڵەبجە / گەڕەکى بەختیارى
07501940996
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / ڕاپەڕین
ڕانیە / جووتسایدى دەربەندى ڕانیە
07701560855
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / گەرمیان
کەلار / جووتسایدى گردە گۆزینە
ئیمەیڵ: darstanygarmyan@gmail.com
07701204883
مەرجەکان
داواکار هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت و خاوەنى کارگەى دروستکردنى ڕەژوو بێت.
کارگەى دروستکردنى ڕەژوو مۆڵەتى فەرمى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەبێت و ڕێگا پێدراو بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى بارى کەسى بۆ سەلماندنى هاوڵاتى بوون.
مۆڵەتى کارگەى دروستکردنى ڕەژووى بۆ دڵنیابوون لە یاسایى بوونى.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
- بڕى (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار کرێى پشکنین.
- بڕى (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ دەرهێنانى مۆڵەت.
- بڕى (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ژوورى بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنى داواکارى.
سەردانی ژوورى بەشى دارستان دەکات، بە مەبەستی پشکنینى مەیدانى شوێن و دارەکان و کارگە دواتر بەرزکردنەوەى ڕا و سەرنج.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی لارى نەبوون و پەسەندکردنى مۆڵەت.
سەردانی ژوورى هاتوو و دەرچووەکان دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-21
دوا دەستکاری08-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.