پێناسە
بريتیيه له پێدانی ڤيزه بە هاوڵاتییانی بیانی که دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، که دەبێت لە ڕێگای نوێنەرایەتییەوە داواکاری پێشوەخته پێشکەش بە نوێنەرايەتی بکەن. (هاوڵاتییانی ئەوروپا و ئێران پێویستییان بە ڤیزە نییە).
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە داواکاری پێشوەختەی ڤیزە.
پاسپۆرتی داواکار، کە بە لای کەمەوە (٦) شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون.
ماوەی ڤیزە بۆ (٣٠) سی ڕۆژە.
ناو، ناونیشان، ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵی داواکاری ڤیزە.
ناونیشانی شوێنی مانەوەی خزمەتخواز، یان ناونیشانی ئەو کەسەى خزمەتخواز لە لای دەمێنێتەوە.
پێویستە خزمەتخواز ڕسوماتی تایبەت بە ڤیزە بدات لە ڕێگای وێبسایتى ڤیزەى ئەلیکترۆنی (نوێنەرایەتی بەم کارە هەڵدەستێت).
پێویستە کەسەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەى ڤیزەکەى بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی، یان ڕێکارى یاسایی ئەنجام بدات بۆ وەرگرتنی نشینگە بە پێی ڕێنماییەکان.
تێبینی: لە کاتی ڕەتکردنەوەى ڤیزە، داواکار دەتوانێت لە دوای (٢٤) بیست و چوار کاتژمێر داواکارییەکەی دووبارە بکاتەوە، بە مەرجێک هۆکاری گەشتکردنەکەى ڕوون بکاتەوە و پەیوەندیدار نەبێت بە قەدەغەی هاتن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆڕتی خزمەتخواز، کە بەلای کەمەوە (٦) شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون.
ناسنامە.
کارتی نیشتەجێبوون یان کارتی نیشتیمانی.
زانیارى تەواو دەربارەى شوێنى نیشتەجێبوونى خزمەتخواز لە کوردستان.
(٢) دوو وێنەی کەسی.
پڕکردنەوەی فۆرمی ڤیزە لە نوێنەرایەتی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
مامەڵەکە لە نوێنەرایەتیی لە ماوەى کاتژمێرێکدا تەواو دەکرێت، بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە لە هەرێمی کوردستان نزیکەى (٢) دوو بۆ (٣) سێ ڕۆژی پێویستە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
( ١٠ دۆلار) یان ( ١٠ پاوان) لە هەندێک وڵات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکار سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی دەکات، فۆرمی ڤیزە پڕ دەکاتەوە و بەڵگەنامەکان پێشکەش دەکات.
فۆرمەکە لە ڕێگای ئیمێڵەوە لەگەڵ بەڵگەنامەکان دەنێردرێتە کوردستان و لە ماوەی (٢) دوو ڕۆژ بۆ (٣) سێ ڕۆژدا وەڵامەکە دێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-14
دوا دەستکاری19-09-2021

Add new comment