پێناسە
وەبەرهێن بەپێی برگەی (٢) لەماددەی (٧)ی یاسای ژمارە (٤) لە ساڵی ٢٠٠٦ وەبەرهێنەر بۆی هەیە دەستی کاری بیانی و ناوخۆیی لەپڕۆژەکەی بەکاربێنێت، بەمەرجێک زیاتر دەستی کاری ناوخۆیی سوودمەند بێت. هەروەها بەپێی یاسای وەبەرهێنانی بەشى چوارەم/ ماددەی (٨) بڕگەى (٦) وەبەرهێنەر پێویستە ڕاهێنان و ئامادەکاری دەستی کاری ناوخۆیی بکات.
لایەنی بەرپرس
دەستەی وەبەرهێنان / دیوانی دەستەی وەبەرهێنان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێدرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆڕت، بۆ زانینی ڕەگەزنامەی ئەو کەسانە و زانیاری لەسەر کەسە بیانییەکان.
بڕوانامە یاخود (CV)، بۆ زانینی ئاستی زانیاری ئەو کەسانە، نەخوێندەوار و بێ بڕوانامە ڕێگایان پێ نادرێت بێنە ناو هەرێمی کوردستان، بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ.
وێنەیەک لە مۆڵەتی وەبەرهێنان، بۆ ئەوەی بزاندرێت داواکار مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەیە.
خشتەی کاتی (time table implementation) بۆ زانینی پێویستی ماوەی مانەوەی ئەو کرێکارانە لەم پڕۆژەیە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) ڕۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری، بۆ هێنانی دەستی کاری بیانی بە دەستە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی و هێنانی دەستی کار.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOI-09
دوا دەستکاری31-01-2022

Add new comment